English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
قوتابیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی كه‌لار هاوكاریكران
2017-01-03 [11:19 AM]

ZNA – ھەولێر


له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی جانتاو پێداویستیه‌كانی خوێندن به‌سه‌ر قوتابیانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ شاری كه‌لار قوتابیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی هاوكاریكرد. 

رێكه‌وتی 3/1/2017 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی خوێندن و بۆ هاوكاریكردنی زیاتری قوتابیان و كارئاسانیكردنیان بۆ خوێندن، جانتاو پێداویستی خوێندن دابه‌ش ده‌كات، له‌و میانه‌شدا له‌شاری كه‌لار ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌كه‌، جانتاو پێداویستی خوێندنی به‌سه‌ر 53 قوتابی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت (كه‌ڕوڵاڵ) له‌ قوتابخانه‌ی (وانۆ) بۆ نابیستایان دابه‌شكرد.





ئەم هەواڵە 673جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad