English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
قوتابخانه‌یه‌ك پاش نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پێشكه‌شی قوتابیان ده‌كرێته‌وه‌
2017-01-03 [11:28 AM]

ZNA – ھەولێر


به‌پێی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان ده‌زگای GIZی ئه‌ڵمانی و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌و بۆیاخكردنه‌وه‌ی 27 قوتابخانه‌ له‌سنوری هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك، له‌مه‌راسیمێكدا له‌شارۆچكه‌ی ره‌واندوز قوتابخانه‌ی موژده‌ی بنه‌ڕه‌تی تێكه‌ڵاو دووباره‌ پێشكه‌ش به‌ قوتابیان كرایه‌وه‌. 

رێككه‌وتی 3/1/2017 له‌ مه‌راسیمێكدا له‌ شارۆچكه‌ی ره‌واندوز له‌ مه‌راسیمێكدا به‌ ئاماده‌بونی موسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و خاتو كوێستان قادر قایمقامی شارۆچكه‌ی ره‌واندوز و ئیبراهیم خه‌لیل نوێنه‌ری ده‌زگای GIZی ئه‌ڵمانی و به‌ڕێز شێخ سه‌عید په‌روه‌رده‌ی ره‌واندوز، كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی موژده‌ی بنه‌ڕه‌تی تێكه‌ڵاو پاش ره‌نگڕێژكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ردوو ده‌زگای GIZ و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پێشكه‌شی قوتابیانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ كرایه‌وه، بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ ره‌نگڕێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ هه‌لی كار بۆ 39 هاوڵاتی كه‌مده‌رامه‌تی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ ره‌خسا بۆ ماوه‌ی 40 رۆژ له‌و پرۆژه‌یه‌دا كار بكه‌ن و له‌ڕووی مادییه‌وه‌ سودمه‌ندبن‌. 

له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ ده‌قیقه‌یه‌ك راوه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی پێكردو پاشان خاتو كوێستا قادر قایمقامی شاره‌كه‌ وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تیایدا تیشكی خسته‌ سه‌ر كارو چالاكیه‌ به‌رفراوان و هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی ئه‌م ده‌زگایه‌ له‌ كه‌رتی په‌روه‌رده‌و خوێندن كردو رایگه‌یاند: سوپاسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كه‌ین و ئومێدی به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین و رایگه‌یاند: هیوادارین له‌ ئاینده‌شدا پرۆژه‌ی تر له‌شاره‌كه‌دا جێبه‌جێ بكه‌ن. 

هه‌ر له‌ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كه‌دا، به‌ڕێز شێخ سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ره‌واندوز وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: به‌ناوی په‌روه‌رده‌ی ره‌واندوزو سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌وه‌ زۆر سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كه‌ین و دووباره‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی موژده‌ی بنه‌ڕه‌تی تێكه‌ڵاو، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ئێستاكه‌ ئه‌ركی مامۆستایان و قوتابیانی خۆشه‌ویسته‌ پاكوخاوێنی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ بپارێزن. 

هه‌ر له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا موسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: خۆشحاڵین ئه‌مڕۆ له‌ ده‌ڤه‌ری ره‌واندو و له‌شوێنێكی پیرۆز كۆبوینه‌ته‌وه‌، خۆمان به‌ به‌خته‌وه‌ر ده‌زانین له‌بواری خزمه‌تگوزارییدا له‌و كه‌لێنانه‌دا كار بكه‌ین كه‌ دروستبوه‌، هاوكات تیشكی خسته‌سه‌ر كارو چالاكیه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و گوتی: جگه‌ له‌ خزمه‌تكردنی ئاواره‌و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ بۆته‌ جێگه‌ی تێڕامان و سه‌رسوڕمانی ریكخراوه‌ جیهانیه‌كان، هه‌روه‌ها له‌سێكته‌ری په‌روه‌رده‌ و خوێندنیش توانیومانه‌ جێپه‌نجه‌مان دیاربێت و رۆڵی خۆمان بگێڕین. هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مساڵ له‌ ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی خوێندن به‌هاوكاری خێرومه‌ندان و وڵاتانی هاریكاربه‌خش توانیومانه‌ 29 هه‌زار جانتاو پێداویستی جۆراوجۆری خوێندن دابه‌ش بكه‌ین، كه‌ ئه‌مه‌ش كه‌لێنێكی زۆری قوتابیان و پێویستیه‌كانیان پڕ ده‌كاته‌وه‌. له‌باره‌ی كۆتاییهاتنی پرۆژه‌ی GIZی ئه‌ڵمانی كه‌ به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌و ره‌نگڕێژكردنه‌وه‌ی 27 قوتابخانه‌ ئه‌نجامدرابو، موسا ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند: به‌م پرۆژه‌یه‌ توانیومانه‌ هه‌لی كار بۆ زیاتر 1200 خانه‌واده‌و كه‌سی كه‌مده‌رامه‌ت به‌ ناوخۆو ئاواره‌و په‌نابه‌ر بڕه‌خسێنین، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ به‌ كه‌مده‌رامه‌تان و ئاواره‌و په‌نابه‌ریشه‌وه‌ پشتگوی نه‌خه‌ین و هاوكاری و پێداویستیان پێ بگه‌یه‌نین.





ئەم هەواڵە 2770جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad