English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
لەجیاتی نەدانی بەشێک لەخۆراکی مانگان ھاوڵاتیان بەپارە قەرەبوو دەکرێنەوە
2017-01-03 [11:37 AM]

ZNA – ھەولێر


سەرۆکی لیژنەی بازرگانی لەپەرلەمانی کوردستان گوتیشی، لەساڵی رابردوو حکومەتی عێراق سێ مادەی لەخۆراکی مانگانەی دابەش نەکردووە،بۆیە لەجیاتی ئەو مادانە ھاوڵاتیان بەپارە قەرەبوو دەکرێنەوە. 

سەرۆکی لیژنەی بازرگانی لەپەرلەمانی کوردستان مەلا ماجد بازرگان بەبەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند; لەساڵی رابردوو حکومەتی عێراق ھەندێک مادەی لەبەشە خۆراکی مانگانەی ھاوڵاتیان دابەش نەکردووە،لەوانە شەکری١٠مانگ وشیری منداڵان وزەیت کەھی شەش مانگە،کە پێویست بوو حکومەتی عێراق بەسەر ھاوڵاتیانی دابەش بکات،لەبەر ئەوەی ھیچ بیانوویەک نیە نەدرێت،بۆیە پێویستە لەشوێنی نەدانی ئەومادەخۆراکانە بەپارە ھاوڵاتیان قەرەبوو بکرێنەوە. 

مەلا ماجد بازرگان گوتیشی، لەجیاتی نەدانی ئەو مادە خۆراکانە پێویستە حکومەتی عێراق بۆ ھەر ھاوڵاتیەک حەفت ھەزارو٥٠٠دینار قەرەبوو بدات . سەرۆکی لیژنەی بازرگانی لەپەرلەمانی کوردستان ڕوونیشی کردەوە، ھەمووساڵێک ئەوکارە دەکرێت،لەبەر ئەوەی ساڵانی رابردووش کە چەند مادەیەکی خۆراک نەدرابوو ھاوڵاتیان بەپارە قەرەبووکرانەوە. 

وتیشی، لەئێستادا چاوەرێ دەکەن بزانن وەزاەتی بازرگانی عێراق بەچ ئالیەتی ھاوڵاتیان لەجیاتی نەدانی ئەومادە خۆراکانە بەپارە قەرەبوو دەکرێتەوە. 

ھاوکار شوان





ئەم هەواڵە 4357جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad