English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
گیراوەیەک بۆ نەهێشتنى هیلاکى لە بەیانیاندا
2017-01-04 [09:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی شلەتێن لەگەڵ ھەنگوین و لمیۆ بۆ تەندروستی لەش بەسودە.

بە خواردنەوەی ئەم گیراوە لە خورێنی ئاو بە گشت سیستمی لەش دەگات و بۆ نەھێشتنی لاوازی جەستەیی و سترێس و قەبزی و ھیلاکی و بەرز بوونەوەی و دابەزینی پەستانی خوێن و چالاکی بیرکردنەوەی بەسودە و لەش بەھێز دەکات.

ئەگەر بەیانیان ھەست بە ھیلاکی دەکەن لەم گیراوە بخۆنەوە. ھەنگوین یارمەتیدەرە بۆ دابین کردنی وزەی لەش. لیمۆش دەبێتە ھۆی دروست ھەرس کردنی خۆراک و مێشک ھێور دەکاتەوە.

ئەم گیراوە میزڵدان پاک دەکاتەوە و دژە باکتریایە و ژەھری لەش ناھێڵێت. بەتایبەتی بۆ ئەو ژنانەی کە کێشەی ھەوکردنی میزڵدانیان ھەیە.


ھەروەھا گیراوەی ھەنگوین و لمیۆ بۆنی ناخۆش دەم ناھێڵێت و دەم پاک دەکاتەوە و ئاوی ناو دەم چالاک دەکات. لەگەڵ چارەسەر کردنی قەبزی و دەرچوونی لە حاڵەتی وشکی ریخۆڵەکان و کێشەی ھەرسکردنی گەدە و نەھێشتنی غازاتی سک.

ئەم گیراوە چەندین سودی تری ھەیە وەک دابەزاندنی کێش و ساف کردنی پێست و نوێ کردنەوەی.

بۆ ئامادە کردنی ئاوی نیو لیمۆ و لەگەڵ کەوچکێک ھەنگوین و پەرداخێک ئاوی شلەتێن تێکەڵ بکەن و بەیانیان لە خورێنی بخۆنەوە.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 2167جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad