English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ڕێجیمی شۆربای توون بۆ کەمکردنی ٥ کیلۆ لە ھەفتەیەکدا
2017-01-04 [09:58 AM]

ZNA - هه‌ولێر


زۆرێک لە خەڵکی دوای وەرزی ھاوین و لە وەرزی پایزدا کێش زیاد دەکەن، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕێژەی ئەو خۆراکە چەور و گۆشتانەی دەیخۆن لەم وەرزەدا، تا ڕزگارتببێت لە کێشی زیادەت ئەم شۆربایە تاقیبکەرەوە کە بە ھۆیەوە ٥ بۆ ٧ کیلۆ کەمدەکەیت.

پێکھاتەکان:

کەلەرمێکی گەورە

٥ دانە گێزەر

٦ پیازی گەورە

٢ بیبەری توون

قاپێک یان دووان تەماتەی لەڕنە دراو بە پێی ئارەزوو

٣ لیتر ئاو

مەعدەنوس یان کەرەوز

خوێ و بیبەری ڕەش و کاری


چۆنییەتی ئامادەکردن:

ھەموو پێکھاتەکان بخەرە مەنجەڵێک ئاوەوە و شۆربایەکی خەستی لێدروست بکە، سەرەتا مەنجەڵێک ئاو بخەرە سەر ئاگر کەلەرم و گێزەر و پیاز و بیبەرەکەی تێبکە، دوای کەمێک تەماتەکەی تێبکە ئینجا خوێ و بیبەری ڕەش و کاری تێبکە و لە کۆتایشدا مەعدەنوس یان کەرەوزەکەی بۆ زیادبکە.

بڕێکی زۆر لەم شۆربایە ئامادەبکە و ھەڵیبگرە تا بە درێژای ھەفتەیەک ھەموو ژەمێک بیخۆیت.


خشتەی ڕێجیمەکە:

ڕۆژی یەکەم: ھەموو ژەمەکان قاپێک لە شۆربا تونەکە و تەنھا میوە.

ڕۆژی دووەم: ھەموو ژەمەکان قاپێک لە شۆربا تونەکە و تەنھا سەوزە.

ڕۆژی سێھەم: ھەموو ژەمەکان قاپێک لە شۆربا تونەکە، میوە و سەوزە.

ڕۆژی چوارەم: ھەموو ژەمەکان قاپێک لە شۆربا تونەکە، تەنھا مۆزێک و شیر.

ڕۆژی پێنجەم: ھەموو ژەمەکان قاپێک لە شۆربا تونەکە، تەماتە و پارچەیەک گۆشتی سوور.

ڕۆژی شەشەم: ھەموو ژەمەکان قاپێک لە شۆربا تونەکە، پارچەیەک گۆشتی مریشک و سەوزە.

ڕۆژی حەوتەم: ھەموو ژەمەکان قاپێک لە شۆربا تونەکە، تەنھا سەوزە و کەمێک برنج.

دوای ھەفتەیەک دەبێت لە نێوان ٥ بۆ ٧ کیلۆت کەمکردبێت، دڵنیاببەرەوە لەو شتانەی دەیانخۆیت و ئەو ڕۆژانەی نوسراوە سەوزە جگە لە شۆرباکە ھیچی تر مەخۆ سەوزە نەبێت و ئەمە بۆ ھەموو ڕۆژەکانی تریش ڕاستە، ھەوڵبدە وەرزشبکەیت تا باشترین ئەنجامت دەستبکەوێت.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 730جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad