English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ تەندروستییەکی باشتر کونجی بخۆن
2017-01-04 [10:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ـ کونجی Sesame دەوڵەمەندە بە کانزایەکانی ئاسن، کالسیۆم، مەگنسیۆم، کۆپەر، زینک، فۆسفۆر، پۆتاسیۆم، مەنگەنیز، ھەروەھا ڤیتامینەکانی B١ و E، لەگەڵ رێژەیەکی باشی ریشاڵ Fiber.

ـ جگە لەمانە، زەیتی کونجی رێژەیەکی بەرز لە ماددە دژەئۆکسانەکان لەخۆدەگرێت کە ھەندێکیان دژی شێرپەنجە کاردەکەن وەکو سیسامین Sesamin، بەشێکی تر وەکو لیگنانەکان Lignans رۆڵیان ھەیە لە دابەزاندنی ئاستی کۆلستیرۆلی خوێن کە رێژەکەیان دەگاتە نزیکەی ٤٠٠ میللیگرام لە ھەر ١٠٠ گرام کونجیدا.

ـ ھەروەھا کونجی رێژەیەکی بەرز لە کانزای کۆپەر لەخۆدەگرێت کە رۆڵی ھەیە لە کەمکردنەوەی ئازار و ئاوسانی جومگەکاندا کە تووشی نەخۆشی ھەوکردنی رۆماتزیمی دەبنەوە، پاشان رۆڵی تری ھەیە لە سستەمی دژەئۆکسانی ئەنزیمەکان و دژە ھەوکردن، ئەمە سەرەڕای پاراستنی پتەویی ئێسک و جومگەکان و چالاک بوونی سوڕی خوێن.

ـ رێژە بەرزەکەی مەگنسیۆمیش گرنگی ھەیە لە پاراستنی بۆڕییەکانی خوێن و کۆئەندامی ھەناسەدا، بۆیە سوودبەخشە بۆ تووشبووان بە نەخۆشی رەبو Asthma و بۆ تووشبووان بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و تووشبووان بە نەخۆشی شەقەسەر، چونکە گرژبوونی بۆرییەکانی خوێن کەم دەکاتەوە.

ـ کانزای کالسیۆم، جگە لە گرنگییەکەی بۆ پاراسستنی پتەویی ئێسک و ددانەکان، خانەکانی رێخۆڵە ئەستوورە (قۆڵۆن) دەپارێزێت لەو ماددە کیمیاییانەی کە دەبنە ھۆی شێرپەنجە، ھەروەھا ئەگەری سەرھەڵدانی نۆرەکانی شەقەسەریش کەم دەکاتەوە.

ـ کانزای زینک یان تۆتیا Zinc کە بە رێژەیەکی باش لە کونجیدایە، ئێسکەکان لە لاوازبوون یان کەمبوونەوەی چڕی Osteoporosis دەپارێزێت.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 9241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad