English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
چارەسەرێک بۆ ئازاری سوڕی مانگانە
2017-01-04 [10:21 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سوڕی مانگانە یەکێکە لەو نەخۆشیە سروشتیانەی کە تووشی ھەموو خانمێک دەبێت کاتێک قۆناغی منداڵی تێدەپەڕێنێت، سوڕی مانگانە بەشێوەیەکی گشتی ئازاری لەگەڵدایە بەڵام لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، چونکە ھەندێک ئازاریان ھێندە زۆرە بێزاریان دەکات، بەتایبەتی ئازاری سک و سنگ و پشت.

سرکەی سێو بەسوودە، دوو کەوچک بخەرە ناو کوپێک ئاوەوە و رۆژانە بیخۆرەوە لەکاتی سوری مانگانەدا، چونکە رێژەی "فایبەر و ڤیتامینی لەش" بەرز دەکاتەوە و یارمەتی رێکخستنەوەی بەشەکانی لەشی دەدات.

دۆشاوی ترێ لەکاتی سوری مانگانەی ئافرەتان سودی ھەیە، دەکرێت دوو کەوچکی لێ بخۆیت ڕۆژانە، چونکە برێکی زۆر کانزا و مەگنسیۆم و ئەو پێکھاتانەی تێدایە کە خوێن بەرھەمی دەھێنێت و لەکاتی سوری مانگانە دەروات، ھەر بۆیە ئازار کەمتر دەکاتەوە و پارێزگاری لە ھۆرمۆنی لەش دەکات.

سپێناخ سەوزەیەکی بەسوودە ئەگەر بیخۆیت لەکاتی سوری مانگانەدا، چونکە برێکی زۆر ڤیتامین کەی تێدایە کە چارەسەری لەدەستدانی خوێن دەکات لەکاتی سوری مانگانەدا.

خورادنی ئەم پێکھاتانە جگە لەوەی سودی ھەیە و ئارام دەکاتەوە ئازارەکانت کەمتر دەکاتەوە، لەھەمان کاتدا جێگەی ئەو برە خوێنەی لەدەستداوە پری دەکاتەوە.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 9364جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad