English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆیی.. جیرۆ فریادره‌سی ئارسیناڵه‌ و لە شکست ڕزگاری کرد
2017-01-04 [10:42 AM]

ZNA – ھەولێر


لەمیانەی یارییەکانی ھەفتەی ٢٠ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی بۆرنمۆس لە نێو یاریگا و ھاندەرانی خۆیدا رووبەڕووی یانەی ئارسیناڵ بوویەوە.
 
یارییەکە تاکوو خولەکی ٦٠ برۆنمۆس بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە پێش یانەی ئارسیناڵەوە بوو، ھەرسێ گۆڵەکە دانێڵز و ویلسۆن بە لێدانی سزا و ریان فراسێر لە خولەکەکانی ١٦ و ٢١  و٥٨دا تۆماریانکرد.
 
بەڵام کوڕانی ئارسین ڤینگەر دوای ئەو سێ گۆڵە فشارێکی زۆریان خستە سەر گۆڵی بۆرنمۆس و سێ گۆڵی یەک لەدوای یەکیان لە ڕیگای ئەلێکسس سانچێز و پیرێز و جیۆر لە خولەکەکانی ٧٠ و ٧٥ و ٩١دا کرد و یارییەکە لەکۆتاییدا بە ئەنجامی ٣-٣ کۆتاییھات.
 
بەم ئەنجامەش یانەی ئارسیناڵ لەکۆی ٢٠ یاریی ٤١ خاڵی ھەیە بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی چوارەمدایە، بۆرنمۆس بە ٢٥ خاڵ لە پلەی نۆیەمە.





ئەم هەواڵە 2386جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad