English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
باشترین خۆراک بۆ هەوکردنی ئێسک و جومگەکان
2017-01-04 [11:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەشێک لە مرۆڤەکان ئێسک و جومگەکانیان توشی ھەوکردن دەبێت، پێویستە لەلایەن پزیشکەوە چارەسەر دیاریبکرێت پێش ھەموو کارێک لەھەمانکاتدا پێویست بە پارێزگاری کردن لە خۆت ھەیە لە ڕێی ژەمە خۆراکی تەندروستەوە تا ھەنگاو بە ھەنگاو باشتر بیت، چونکە ئەو ھەوکردنە ئازارت دەدات و ناتوانی رۆژانە وەک پێشتر بجوڵێیت و چالاکی ئەنجام بدەیت.


بەھارات و خواردنە گیاییەکان
ئەم خۆراکانە پێویستە رۆژانە بخورێت لەگەڵ ژەمە خۆراکیەکاندا، وەک سیر، پیاز، بیبەر جا چ سور بێت یان سەوز یان تون، زەنجەفیل، دارچینی.
چەوریە باشەکان 
ئەو خواردنانەی چەوریان تێدایە بەڵام  چەوریەکانیان بەسوودە بۆ ھەوکردنی جومگە و لەش، وەک لە فستەق و گازۆ، گوڵە بەڕۆژە و تۆوی کونجی و کەتان لەگەڵ بەکارھێنانی زەیتی زەیتون لە خواردنی رۆژانەدا.
خۆراک بەخشە گرنگەکان
ھەوکردنی جومگەکان پێویستی بە خواردنی ڤیتامین(b١٢-d٣) ھەیە،‌ چونکە زۆر بەسوودە بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشیە و دەتوانیت لە پزیشکی تایبەتی بپرسی تا سەرجەم ئەو جۆرە ڤیتامیتانەت پێ بڵێت کە سوود پێ دەگەیەنێت. 
بەڵام پێویستە ئاگاداری ئەو خواردنانی ئەو خۆراکانە بیت کە زیانی بۆ ئەم نەخۆشیە ھەیە، خواردنە سپیەکان وەک سپێنەی ھێلکە و شەکری سپی و خوێ بەڵام ھەوڵبدە خوێی بەردەڵان یان دەریای بەکاربێنیت لەبری خوێی سپی.

ھەوڵبدە  لە خواردنە ترشەکان وەک تەماتە و لیمۆ دورکەوەرەوە، چونکە خواردنە ترشەکان ھۆکارن بۆ نەھێشتنی ڤیتامین سی ھەر بۆیە زۆر پێویست ئاگاداری جۆری ڤیتامینە بەسوودەکان بیت بۆ ھەوکردنی جومگە.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 5506جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad