English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
بەزالیا لەنەخۆشیە مەترسیدارەکان دەتپارێزێت
2017-01-04 [11:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەزالیا یەکێکە لە سەوزە گرنگەکان کە ڕێژەیەکی باش لە ڤیتامین و کانزا گرنگەکانی بۆ لاشە تێدایە .

ھەروەھا مەترسی تووشبوون بەنەخۆشیە مەترسیدارەکانی وەک شێربەنجەی گەدە و ڕیخۆڵە کەمدەکاتەوە ،بەسودیشە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە .

سوودە تەندروستیەکانی بەزالیا :-

• دژی شێربەنجەی گەدەیە : ماددەی پۆلیفینۆڵی تێدایە،مەترسی تووشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجەی گەدە کەمدەکاتەوە ،بەپێی توێژینەوەیەکیش کەلەلایەن زانکۆی ویسکۆنسنەوە ئەنجامدراوە ،پێویستە ڕۆژانە دوو ملیگرام لە بەزالیا بخورێت تاوەکو مەترسی تووشبوون بەنەخۆشیەکانی شێرپەنجەی گەدە و ڕێخۆڵەت لەسەر نەمێنێت .

• نیشانەکانی پیربوون دوا دەخات : بەھۆی بوونی ماددە دژە ئۆکسیدەکان کە دەبێتە ئۆکساندنی فلافۆنوید و کاتجین و یبیکاجین و کارۆتینۆید و بیتاکارۆتین ،بەمەش توانای بەرگری لەش بەھێز دەکات ،جگە لەوەی ھۆکارێکی باشە بۆ دواخستنی نیشانەکانی پیربوون.

• کۆنتڕۆڵی شەکر لەناو خوێن دەکات : بەزالیا بڕێکی باش لە ڕیشاڵەکان و پڕۆتینی تێدایە کە دەبێتە ھۆی جێگیربوونی ئاستی شەکر لەناو خوێن .

• دژی ھەوکردنە : بەھۆی بوونی بڕێکی باش لە ڤیتامینەکانی وەک C-E-B ،مەترسیەکانی ھەوکردنی جومگە ناھێڵێت و ھەروەھا ئێسک لە داخوران دەپارێزێت .

• چاو : بڕێکی باش لە فلافۆنویدی تێدایە ،کە بۆ پاراستنی تەندروستی پێست و پەردەی چاو پێویستە .

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 8467جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad