English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئێران رەتیدەكاتەوە هیچ رێككەوتنێك لەگەڵ هەرێم كرابێت
2017-01-04 [11:41 AM]

ZNA – ھەولێر


وەزارەتی نەوتی ئێران رەتیدەكاتەوە هیچ رێککەوتنێک لەنێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا کرابێت بۆ راکێشانی بۆری نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئەو وڵاتە.

لە راگەیێندراوەكدا وەزارەتی نەوتی ئێراندا رایگه‌یاند: هەر چەشنە رێککەوتنێک لەسەر ئەو بابەتە بەندە بە سەردانی هەفتەی داهاتووی بیژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران بۆ بەغدا و ئەنجامی دانووستاندنەکانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق.

وەزارەتی نەوتی ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە، هەر چەشنە هەواڵێک سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان پێش سەردانەکەی وەزیری نەوتی ئێران بۆ عێراق، بێبنەمایە و راست نییە.

بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2015 وە چەندینجار لە تاران لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی ئێران لەبارەی راکێشانی بۆری نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران کۆبوونەتەوە، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.

پێشنیازکراوە هەرێمی کوردستان نەوت بداتە دوو پاڵاوگەی تەورێز و کرماشان لە ئێران، لە جیاتی ئەو بڕە نەوتە لە کەنداو نەوتەكە لە ئێران وەربگرێتەوە.

بێژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران هەفتەی داهاتوو بەفەرمی سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ جەبار لعێبی، وەزیری نەوتی عێراق کۆدەبێتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا ئایندەی بازاڕی نەوت، رۆڵی ئێران و عێراق لە رێکخراوی ئۆپێک تاوتوێ دەکەن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (فارس)ی ئێرانی كە رۆژی 1/1/2017 بڵاوكرایەوە، هەر لەو سەردانەدا وەزیری نەوت پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ئێران و راکێشانی بۆرییەكی نەوت لە پارێزگای سلێمانی بۆ ئێران لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق تاوتوێ دەكات.

دانانی هێڵی بۆری گواستنەوەی نەوت لە بەسرە بۆ پاڵاوگەی ئابادان و، بەپێچەوانە هەناردەکردنەوەی دوای پاڵاوتنی بۆ بەسرە، هەروەها هەناردەکردنی گاز بۆ بەغدا و گرفتەکانی بەردەمی لە ئەجێندای سەردانەکەی وەزیری نەوتی ئێراندا دەبن.





ئەم هەواڵە 5440جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad