English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
بزانه‌ ئەو شەش راهێنەرە كێن كه‌ بۆ شوێنی ئێنریکی پاڵێوراون
2017-01-04 [12:13 PM]

ZNA – ھەولێر


زۆربەی پێش بینی و ھەواڵەکان بۆ ئەوەن کە ئەم وەرزە دوا وەرزی لویس ئینریکی بێت لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە و تا ئێستاش ئەو راھێنەرە بۆندەکەی نوێ نەکردۆتەوە و تەنانەت گفتوگۆشی لەگەڵ ئیدارەی یانەکە نەکردووەو ھەندێک لە میدیاکان ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە میسی حەز ناکات ئینریکی لەو ئەرکەی بەردەوام بێت ، بە پێی ھەواڵێکی دزە پێکراو لە نێو ئەندامانی ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە وە کە دەست میدیاکان کەوتووە یانەکە ٦ ناوی بۆ شوێنگرتنەوەی ئینریکی لە بەردەستدایەو و تاوتوێ دەکەن تا بریار لەسەر یەکێکیان بدەن ، بە پێی ھەواڵێکی پێگەی مارکاش ناوی راھێنەرەکان بریتین لە:-

 
١ - ڤالڤێردی ( راھێنەری بلباو )
٢ - ئۆزی ( یاریدەدەرەکەی ئێستای ئینریکی )
٣ - ئۆزیبیۆ ( راھێنەری ئێستای ریاڵ سۆسیداد )
٤ -  لۆران بلان ( راھێنەری پێشوی پاریس سان جێرمان )
٥ - کۆمان ( راھێنەری یانەی ئێڤەرتۆن )
٦ - فرانک دی بۆێر ( راھێنەری ھۆڵەندی و پێشوی ئینتەر ) 





ئەم هەواڵە 769جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad