English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كچه‌کورد و مەکدۆنیه‌ك ھاوسەرگیریان کرد
2017-01-04 [12:51 PM]

ZNA-هه‌ولێر


بۆبی دۆدێڤسکی، پاسەوانێکی سنووری مەکدۆنیا بوو، لەسەر داوای یەکێک لە ھاوپیشەکانی، لە شەوێکی باراناویی بەھاردا چووە سەر کارەکەی، بەڵام ھەر ئەو شەوەش ھەموو ژیانی گۆڕی، چونکە چاوی بە کچێکی کورد کەوت و ئاشقی بوو.
(نوورا ئەرکەوازی) کچێکی کورد، یەکێک بوو لەو ھەزاران کەسەی ئەو رۆژە دەیویست سنووری مەکدۆنیا ببڕێت. (نوورا) تەمەنی ٢٠ ساڵ بوو و لەگەڵ خانەوادەکەی ماڵەکەی خۆیان لە دیالا بەرەو ئەڵمانیا جێھێشتبوو.
لەکاتێکدا خێزانەکەی (نوورا) کە پێکھاتبوون لە: دایکی، باوکی، خوشک و براکەی چاوەڕێی وەڵامیان دەکرد بۆ ئەوەی بزانن رێگەیان پێدەدرێت سنوور ببڕن، (نوورا) چاوی بە (بۆبی) کەوت. (بۆبی) لەمبارەیەوە قسەی بۆ بی بی سی کردووە و دەڵێ "قەدەر، ئێمەی کۆکردەوە".
کاتێک یەکەمجار (بۆبی) و (نوورا) چاویان بەیەکدی کەوت، چارەنووسی کۆچبەران لە مەکدۆنیا نادیار بوو، چونکە وڵاتانی بەڵکان دەرگایان بەڕووی کۆچبەراندا داخستبوو". لەبارەی ئەو کاتەوە (نوورا) دەڵێ: "من خەونێکی سادەم ھەبوو؛ لەگەڵ خێزانەکەم لە ئەڵمانیا بژین".
(نوورا)، ھەرچەندە تەمەنی ٢٠ ساڵە، بەڵام بە شەش زمان قسە دەکات، (بۆبی)ش زمانی ئینگلیزی بەباشی دەزانی بۆیە (نوورا) بردرایە لای (بۆبی) بۆ ئەوەی پرسیاری لێبکات.
کچە کوردە کۆچبەرەکە ھەروەھا دەڵێ: "کاتێک گەیشتمە سەر سنوور، تا-یەکی زۆر گەرم دایگرتم، چەند جارێک لەھۆشخۆم چووبووم، بەڵام (بۆبی) راستەوخۆ چەند کارمەندێکی خاچی سووری نارد و بەھانامەوە ھاتن".
وەکو (بۆبی)ش دەڵێ: "ھەوڵمدەدا بە پرۆفیشناڵی کارەکەم بکەم، بەڵام کچێکی ھاوکارم یەکسەر پێی گوتم: پێموایە کەوتوویتەتە داوی خۆشەویستییەوە و کەسێک لێرە شێتی کردووی".
دوای ئەوەی چارەسەری وەرگرت، (نوورا) لەلایەک دەستیکرد بە یارمەتیدانی کۆچبەران، لەلایەکی دیکەشەوە زیاتر ئاشنا دەبوو بە (بۆبی) و زۆر خۆشحاڵ بوو کاتێک دەیبینی (بۆبی) بەپێچەوانەی ھاوپیشەکانی دیکەی گاڵتە و گەپ و یاری لەگەڵ منداڵانی کۆچبەران دەکات.
دوای ئەوەی یەکدیان ناسی، (نوورا) و (بۆبی) ئێوارەیەک لە یەکێک لە رێستۆرانتەکان دانیشتبوون، بەڵام (بۆبی) زۆر پەشۆکاوبوو و دەستەکانی دەلەرزین، (نوورا) باسی ئەو ساتە دەکات و دەڵێ: "نزیکەی ١٠ جار دووبارەی کردەوە و دەیگوت: شووم پێدەکەی؟"، لە ئەنجامدا ئەویش رازی بوو.
سەرەڕای ئەوەی ئایین و نەتەوەیان جیابوو، چونکە (نوورا) کوردی رۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە دیالای عێراق دانیشتووە و مسوڵمانە، (بۆبی)ش کریستیانی ئۆرسۆدۆکسە، بەڵام لە ئاھەنگێکدا ھاوسەرگیریان کرد و، ١٢٠ کەسی خاوەن بیروباوەڕی جیاوازیشیان بانگھێشتی ئاھەنگەکەیان کردبوو.
خێزانی (نوورا) ھەرچەندە بە سەرکەوتوویی گەیشتنە ئەڵمانیا و ئێستا لەوێ نیشتەجین، بەڵام (نوورا) لەگەڵ ھاوژینەکەی و سێ منداڵەکانی ھاوژینەکەی لە مەکدۆنیا مایەوە"، لەکۆتاییشدا دەڵێ "بەمزوانە دەبینە شەش کەس، چونکە من ماوەی چوار مانگە دووگیانم".
 





ئەم هەواڵە 14602جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad