English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ ساڵی ٢٠١٧ گۆڕانکاری لە سیستەمی مووچەدا دەکرێت
2017-01-04 [01:03 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سەرۆکی سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی کوردستان لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات کە چاوەڕوان دەکرێت داھاتی نەوتیی کوردستان زیاد ببێت و دەڵێت: “بە دڵنیاییەوە گۆڕانکاری لە سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت".
 
د. ئاراس خۆشناو، سەرۆکی سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی کوردستان لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند: “ڕۆژی (٢\٢\٢٠١٧)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە بە زیادکردنی داھاتی نەوت، گۆڕانکاری لە سیستەمی مووچەدا دەکرێت”.
 
ئەوەشی ڕوون کردەوە: “بۆ ئەمساڵی ٢٠١٧، گۆڕانکاری و دەستکاری لە سیستەمی مووچەی فەرمانبەراندا دەکرێت، بەتایبەت ئەوانەی مووچەیان کەمە، چونکە ھاوکێشەکە وایە کە دوای ساڵێک لە پاشەکەوتی مووچە، پێداچوونەوە بە سیستەمی مووچەدا دەکرێت و لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران دەبێت".
 
ئاراس خۆشناو جەختیشی لەوە کردەوە کە ئێستا بەھۆی پێدانەوەی قەرزی کۆمپانیاکان، چاوەڕوانن گۆڕنکاریی ئابووری لە کوردستان ڕووبدات و قەیرانی دارایی کەمتر ببێتەوە. گوتیشی: “چاوەڕوانین بۆ ئەمساڵ، داھاتی نەوت زیاد ببێت”.
 
ئەو قسانەی سەرۆکی سەنتەرەکەی ئەنجومەنی وەزیران لە کاتێکدایە کە پێشتر حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕای گەیاندبوو، ھەرێمی کوردستان لەو بڕە نەوتە زیاتر ھەناردە دەکات کە بۆی دیاری کراوە.





ئەم هەواڵە 60952جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad