English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
جلوبەرگی زستانە بۆ ٣٨٠ منداڵ دابین دەکرێت
2017-01-04 [03:17 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەڵمەتێکدا بۆ دوو گوندی سەر بە پارێزگای موسڵ جلووبەرگی بۆ ٣٨٠ منداڵ دابین کرد، ئەو جلوبەرگانە لەلایەن unicefـەوە دابین کرابوون. رێکەوتی ٤/١/٢٠١٦ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەهەڵمەتێکدا بە هەماهەنگی unicef جلووبەرگی گەرمیان بۆ ٣٨٠ منداڵی دوو گوندی پارێزگای موسڵ دابینکرد. 

جێگای ئاماژەیە لە گوندی تلیاباس ٢٠٠ منداڵ و لە گوندی نەجموک ١٨٠ منداڵ سودمەند بوون. 

بەهۆی وەرزی سەرماوە ناوچەکانی دەوروبەری موسڵ زیاتر پێویستیان بە هاوکارییەکانی خۆراک و جل و بەرگ و سوتەمەنی هەیە و بەهۆی ئەو هەلومەرجەی کە شەڕ بەسەر ناوچەکەدا هه‌یه‌ خەڵکی ناوچەکان کەمتر دەستیان بە پێداویستییە سەرەتاییەکان دەگات، هەر بۆیە تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی باهانی ئەو خەڵکانەوە دەچێت و بەردەوام هاوکاری جۆرا و جۆریان پێشکەش دەکات.





ئەم هەواڵە 676جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad