English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
بەرشەلۆنە پلانی گەڕاندنەوەی یاریزانەکەی داڕشتووە 
2017-01-04 [06:28 AM]

ZNA – ھەولێر  



 
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پلانی داڕشتووە لەماوەی داھاتوو یەکێک لە یاریزانە لاوەکانی لە یانەی بەنفیکا بگەڕێنێتەوە .. 

یانەی بەرشەلۆنە پلانی داڕشتووە یاریزان ئەلێکس جریمالدۆ بگەڕێنێتەوە ریزەکانی کە دوو وەرز لەمەوبەر بەگرێبەستێک رووی کردۆتە یانەی بەنفیکای پورتوگالی .. 

جریمالدۆی تەمەن ٢١ ساڵ لە باڵی چەپی بەرگری یاری دەکات و ئاستێکی نایاب لەگەڵ یانەی بەنفیکا پێشکەش دەکات و لەماوەی رابردوو لەرووی ھونەرییەوە زۆر گەشەی کردووە .. 

جگە لەیانەی بەرشەلۆنە , یانەکانی مانشستەر ستی و یۆڤانتس چاودێری ئەو یاریزانەدەکەن و بەنیازن بۆند پیشکەش بە یانەی بەنفیکا بکەن بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی ئەو یاریزانە .. 

یانەی بەنفیکاش دەیەوێت زۆرترین پارەی دەست کەوێت لە فرۆشتنی ئەو یاریزانە , بۆ ئەم مەبەستەش نرخی ئەو یاریزانە بە ٢٠ ملیۆن یۆرۆ خەملاندووە .. 

جریمالدۆ بچووکترین یاریزان بوو کە لەگەڵ تیپی دووەمی بەرشەلۆنە یاری کردبێت , چونکە ئەو کاتەی یاری بۆ تیپی دووەم دەکرد تەمەنی تەنھا ١٥ ساڵ بوو ... 
 





ئەم هەواڵە 2941جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad