English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال بۆندێکی خەیاڵی بۆ دیبالا ئامادە کردووە 
2017-01-04 [07:46 AM]

ZNA – ھەولێر  



 
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ھەوڵەکانی دەست پێکردووە بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی پاولۆ دیبالای ھێرشبەری یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی ... 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی , یانەی ریال مەدرید ئامادەیە بڕی ٧٧ ملیۆن یۆرۆ و یاریزان ئەلڤارۆ مۆڕاتا بە یانەی یۆڤانتس بدات لەپێناو بەدەستھێنانی تواناکانی پاولۆ دیبالای ئەرژەنتینی .. 

لەھەواڵەکە ھاتووە , مۆڕاتا ھەست بە بێزارییەکی زۆر دەکات لە یانەی شاھانە و دەیەوێت بگەڕێتەوە یۆڤانتس , ریال مەدریدیش دەیەوێت ئەم ھەلە بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی گرێبەستی دیبالای پێ ئەنجام بدات ... 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , یانەی ریال مەدرید بەم بۆندە خەیاڵییە دەیەوێـت رێگە لەیانەی بەرشەلۆنە رکابەری بگرێت بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی دیبالا , چونکە بەرپرسانی یانەی کەتەلۆنیش چاودێری دیبالا دەکەن .. 
 





ئەم هەواڵە 1861جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad