English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داواکاری گشتیی تاران: ٧٠ کەس کە سیخوڕیان بۆ بێگانە کردووە، لە زیندانەکانی پایتەخت دان
2017-01-04 [08:59 AM]

​ZNA- هەولێر


داواکاری گشتیی تاران عەباس جەعفەری دەوڵەت‌ئابادی، رایگەیاند: ئێستا ٧٠کەس بەهۆی سیخوڕیکردن لە زیندانەکانی تاران دان کە بەرپرسان زۆر بەکەمی لە راگەیاندنەکاندا باسیان دەکەن.

 

موحسنی ئێژەیی رایگەیاند: ئەم بەندکراوانە زانیارییەکانی ئێرانیان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی ناووکی و سەربازی و کۆمەڵایەتی و کەلتووریەوە بە دوژمنان گەیاندووە.

یەکێک لەو زیندانیانەی بە تۆمەتی سیخوڕی لە راگەیاندنەکاندا زیاتر باسی کرا، شەهرام ئەمیریان شارەزای بواری ناووکییە کە هاوینی رابردوو بە تۆمەتی سیخوڕیکردن لەسەر پڕۆگرامی ناووکیی ئێران بۆ دوژمن ئیعدام کرا.

جەعفەری دەوڵەتئابادی، لە کاتێکدا باسی زیندانیبوونی ٧٠ کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری سیخوڕی بۆ بێگانە دەکات کە بەرپرسانی ئێران کەمتر باسی ئەم بابەتە دەکەن و ئەم زیندانیانە تەنیا کەمێک بەر لە ئیعدامکردنیان لە میدیاکاندا باسیان دەکرێت.





ئەم هەواڵە 3553جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad