English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەم زووانە ژیان لەسەر زەوی کۆتایی پیدێت 
2017-01-04 [09:14 AM]

ZNA – ھەولێر  



 
دوای ئەوەی ماوەی پێشوو  فەلەک ناسان رایگەیاندبوو کە لەساڵی ٢٠١٢ ژیان لەسەر زەوی کۆتایی پێدێت , بەڵام کارەکە وا دەرنەچوو و لە ئێستادا فەلەک ناسێک باس لەوەدەکات لەماوەی چەند مانگی داھاتوو ژیان لەسەر زەوی کۆتایی پێدێت .. 

داڤید مید توێژەر لەبواری فەلەک ناسی دەڵێت , ھەسارەیەکی نامۆ بەرەو روو زەوی دێت و لەمانگی (تشرینی یەکەم / ئۆکتۆبەر) داھاتوو  بەر زەوی دەکەوێت و ژیان لەسەر زەوی ناھێلێت , ئەم بابەتەش چینێک دەیزانن بەڵام لەزۆرینەی خەڵکی دەشارنەوە .. 

مید لەسەر ئەم بابەتە کتێبێکی داناوە و دەڵێت : ئەستێرەیەکی گەورە کە قەبارەکەی ھاوشێوەی خۆرە و  حەفت ھەسارە لە چواردەوری دەسوڕێنەوە و لەنێویشیاند ھەسارەی (نیبیرۆ) یە , ئەم ھەسارەیەش لەمانگی ئۆکتۆبەری داھاتوو بەر بەشی جەمسەری باشووری گۆی زەوی دەکەوێت .. 

بەڵام لەلای خۆیەوە ئاژانسی ناسای ئەمەریکی , سەر لەبەری ئەم بابەتەی بەتەواوەتی رەتکردۆتەوە و رایگەیاندووە , ئەمە بابەت ھیچ بنەمایەکی زانستی  نییە .. 

ھەندێک لەو زانایانەی رەخنەیان لە کتێبەکەی مید گرتووە دەڵێن , ئەم نووسەرە لەسەرەتا بەھەندێک بابەتی زانستی دەست پێدەکات , دواتر ھەندێک بابەتی ئاینی لەگەڵ تێکەڵ دەکات بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵکی بەلای خۆی رابکێشێت و باوەڕی پێ بکەن .. 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سکای نیوز 
 





ئەم هەواڵە 123946جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad