English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
توركیا باری نائاسایی بۆ 3 مانگی تریش درێژ كرده‌وه‌
2017-01-04 [11:53 AM]

ZNA- هەولێر


په‌رله‌مانی توركیا به‌كۆی ده‌نگ بڕیاری دا باری نائاسایی له‌ توركیا بۆ ماوه‌ی 3 مانگی دیكه‌ش درێژ بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ تاوه‌كو ئێستە نه‌توانراوه‌ دوای هه‌وڵی كوده‌تا كۆنتڕۆڵی ته‌واوی حكومه‌ت و ده‌موده‌زگاكانی بكه‌نه‌وه‌.

توركیا له‌ 15ی ته‌مووزی رابردووەوە هه‌وڵی كوده‌تای به‌خۆیه‌وه‌ بینی، بۆیه‌ له‌ 20ی ته‌مووزی هه‌مان مانگدا باری نائاسایی بۆ ماوه‌ی 3 مانگ راگه‌یه‌ندرا، پاشان له‌ 20ی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو بۆ ماوه‌ی 3 مانگی دیكه‌ درێژ كرایه‌وه‌، كه‌ ئه‌وكات ئۆپۆزسیۆنی توركیا دژی ئه‌و درێژكردنه‌وه‌یه‌ بوو و، داوایان كرد هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان په‌رله‌مانی توركیا به‌كۆی ده‌نگ كه‌ ئاكپارتی و مه‌هه‌په‌ ده‌نگیان بۆ داوه‌ بۆ ماوه‌ی 3 مانگی دیكه‌ باری نائاساییان له‌ توركیا درێژ كرده‌وه‌، به‌مه‌ش تا 20ی ته‌مووزی ئه‌مساڵ باری نائاسایی له‌ توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا چه‌ندین جار له‌ وتاره‌كانیدا ئاشكرای كردووه‌ ئه‌گه‌ر پێویست بكات باری نائاسایی بۆ یه‌ك ساڵ درێژ ده‌كه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر دوای 20ی ته‌مووز سێباره‌ باری نائاسایی درێژ بكرێته‌وه‌ ئه‌وكات باره‌ نائاساییه‌كه‌ی توركیا یه‌ك ساڵ ده‌خایه‌نێـت.





ئەم هەواڵە 3589جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad