English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو پێنج نەخۆشییەی زستانان رووبه‌رووت ده‌بێته‌وه‌
2017-01-05 [10:10 AM]

ZNA - هه‌ولێر



بەپیی رێنماییەکانی خزمەتگوزاریی نیشتیمانیی تەندروستی (NHS) بەریتانی، پێنج نەخۆشی ھەن کە لە وەرزی زستاندا بڵاوترن، بەڵام دەکرێ بە ھەڵھێنانی ھەندێک ھەنگاو دەکرێ ئەگەری تووشبوون کەمبکەینەوە و مەترسیی نەخۆشییەکە کەمبکەینەوە.

پێنج نەخۆشییەکە ئەمانەن:

١-ھەڵامەت:- ھەڵامەت نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە. کەسی تووشبوو ئاو لە لووتی دێ، تووشی کۆکە دەبێ و سنگی توند دەبێ. رێگەخۆشدەکات بۆ ھەوکردنی گیرفانەکانی لووت (جیوب) و ئازاری گوێ.

بۆ خۆپارێزی، ئەمانە ئەنجامبدە:-
*شوشتنی دەست بە بەردەوامی بۆ رزگاربوون لەو ڤایرۆسانەی رەنگە لە شتگەلی دەوروبەرەوە وەریانبگری، بۆ نموونە لە دەسکی دەرگا و دوگمە و پلاکەکانی نێو ماڵەوە.
*پاراستنی خاوێنیی ژینگەی نێوماڵ.
*بەکارنەھێنانی کوپ و دەفرگەلێک کە خەڵکی دیکە بەکاریانھێناون.


٢-ئەنفلۆنزا:- نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و جگە لە نیشانەکانی ھەڵامەت، ھەندێک لێکەوتەی توندتری لێدەکەوێتەوە، وەکوو: ئازاری گشتیی جەستە، تا، سەرئێشە و لەشداھێزران، ھەوکردنی سییەکان، تەنانەت پەککەوتنی ھەناسە و بگرە مردنیش.
ئەوانەی زۆرتر لە مەترسیدان، کەسانی بەتەمەن و ئەوانەن کە کۆئەندامی بەرگرییان لاوازە.

بۆ خۆپارێزی:- 

لە نەخۆشییەکە، جگە لەو ھەنگاوانەی بۆ خۆپارێزی لە ھەڵامەت روونکرانەوە، دەکرێ ساڵانە خۆت بکوتی لە دژی تووشبوون بە ئەنفلۆنزای وەرزیی.


٣-ڤایرۆسی نۆرۆ:- نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و بە خێرایی دەگوێزرێتەوە. تووشی گەدە دەبێت و دەبێتەھۆی سکچوون و رشانەوە. لە زستان بڵاوترە و بەزۆری لە ھوتێل و چێشتخانە و خوێندنگەکان بڵاودەبێتەوە. بەزۆری کەسەکە لەماوەی چەند رۆژێک چاکدەبێتەوە.

بۆ خۆپارێزی:-
*پێڕەوکردنی بنەما بنەڕەتییەکانی خاوێنی تاکەکەسی
*شوشتنی دەستەکان بە بەردەوامی
*نەخواردنی خواردەمەنی نەکوڵاو بێئەوەی بەباشی بشۆردرێتەوە
*کوڵاندنی خۆراک بە باشی


٤-نۆرەدڵ:- حاڵەتەکانی نۆرەدڵ و جەڵتەی دڵ لە زستاندا بڵاوترن، ھۆکاری ئەوەش رەنگە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن بێ بەھۆی کەشوھەوای ساردی زستان کە بارگرانیێکی زۆر لەسەر دڵ درووستدەکات. ھەروەک دڵ لە زستاندا بارگرانییەکی زۆرتری دەکەوێتەسەر بەھۆی ئەو ماندووبوونە زۆرەی بۆ پاراستنی پلەی گەرمیی لەش دەیخاتەکار.

بۆ خۆپارێزی:- 

*ئەگەر ھەر گرفتێکی دڵ و بۆڕییەکانی خوێنت ھەیە، بەردەوام راوێژ بە پزیشک بکە و رێنماییەکانی جێبەجێبکە.
*دەرمانەکانت بە رێکوپێکی بەکاربھێنە
*لە کەشی گەرمی ماڵەوە بمێنەوە
*گەرمیی جەستەت بپارێزە
*کە دەچیتە دەرەوە، بە باشی خۆت دابپۆشە، داپۆشینی سەر و مل و دەستەکانت لەبیرمەکە

٥-وشکبوونەوەی پێست:- بەھۆی کەمبوونەوەی شێداریی ھەوا، زستانان پێست وشکدەبێتەوە.

بۆ خۆپارێزی:-

*بەکارھێنانی ماددەکانی شێدارکردنەوەی پێست بە بەردەوامیی، باشترین کاتیش پاش خۆشوشتن و پێش نووستنە.
*لەکاتی خۆشوشتن ئاوی زۆر گەرم بەکارمەھێنە، چونکە ئاوی گەرم زۆرتر پێست وشکدەکاتەوە.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 9166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad