English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ڤیدیۆیی...چێڵسی له‌ ساڵی نوێدا بە دۆڕان دەستی پێکرد
2017-01-05 [10:09 AM]

ZNA – ھەولێر


لە درێژەى یاریەکانی هەفتەى 20ی خولی ئینگلتەرا یانەى تۆتنهام لە یاریگاى وایت هارت میوانداری یانەى چێڵسی کرد.

تایمی یەکەم ئاستی هەردوو یانە لەیەکەوە نزیک بو بەڵام پێش کۆتایی هاتنی ئەو تایمە دیلی ئالی گۆڵێکی بۆ تۆتنهام تۆمارکرد و تایمی یەکەم بەو گۆڵە پێشکەوتن.

پاش دەستپێکردنی تایمی دووەم چێڵسی زۆر باشتر دەرکەوت و چەندین هەلی گۆڵ تۆمارکردنیشی بۆ دروستبو لەگەڵ ئەوەشدا نەیتوانی گۆڵ تۆماربکات.

لەبەرامبەردا جارێکی تر دیلی ئالی گۆڵی بۆ تۆتنهام تۆمارکرد و یاریەکەش هەر بەو ئەنجامە و بەدووگۆڵی بێ بەرامبەر لە سودی تۆتنهام کۆتایی هات.

بەوەش یانەى تۆتنهام توانی کۆتایی بە بردنەوەکانی چێلسی بهێنێت کە 13 یاریی بو لەسەر یەک دەیبردەوە.

بەو بردنەوەیە تۆتنهام بە 42 خاڵ سەرکەوت بۆ پلەى سێیەمی ریزبەندی و یانەى چێڵسیش بە 49 خاڵ هەر لە پلەى یەکەمدا دەبینرێـ.





ئەم هەواڵە 2449جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad