English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن ئاشکرا دەبێت
2017-01-05 [10:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ھێشتا زۆر کەس ئاگاداری ئەو راستییە نییە کە کەمخەویی و بێداری شەوان سەرچاوەی زۆرێک لە کێشە تەندرووستییەکانە. بە تایبەتی نەخۆشییەکانی دڵ و بەرزی و نزمی فشاری خوێن.

زانایانی زانکۆی بۆنی ئەڵمانیا توێژینەوەیەکی نوێیان ئەنجامداوە و تێیدا ١ژنێک و ١٨ پیاویان خستوونەتە ژێر چاودێرییەوە.

ئەو کەسانە بە تیشکی رەنینی موگناتیسی پشکنینیان بۆ کراوە بەر لەوەی بچنە سەر کار لە بارەی فشاری خوێن و سەلامەتی دڵییانەوە چاودێری کراوون.

ئەو کەسانە دەرفەتیان پێدراوە رۆژانە تەنیا ٣ کاتژمێر بخەوون. ھەروەھا نموونە لە خوێن و میزی ئەو کەسانە وەرگیراوە و لێکۆڵینەوە لە بارەی فشاری خوێن و ناوەندی رێژەیی لێدانی دڵیان کراوە.

ئەنجامی توێژینەوەکە دەریخستووە، بێبەشکردنیان لە خەو بووەتە ھۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و زۆربوونی لێدانی دڵ.

سایتی رووسیالیەوم لەو بارەیەوە نووسیویەتی: بێخەوی سەریکێشاوە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی ھۆرمۆنی کورتیزۆڵ کە جەستە لە کاتی وەڵامدانەوەی ھەستی ھیلاکبوون دەری دەدات.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 10990جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad