English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌گه‌ر گۆشت نه‌خۆى چى به‌سه‌ر مێشكۆڵه‌دا دێت
2017-01-05 [10:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر



توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، نەخواردنی گۆشت و وازلێھێنانی بە یەکجاری کاریگەری نەرێنی لەسەر مرۆڤ دادەنێت.

توێژەرانی زانکۆی ئۆکسفۆردی بریتانی بڵاویانکردەوە، کە تەنیا پشت بەستن بە خواردنی رووەکی دەستەبەری پێداویستی جەستە بۆ ماددەکانی ناو گۆشت ناکات.

گۆڤاری SVOPI.RU ھەواڵی رووسیا بڵاویکردووەتەوە، ژمارەیەک لە توێژەرانی بریتانی لەسەر ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە ھەموو تەمەنە جیاجیاکان توێژینەوەیان ئەنجامداوە و بۆیان دەرکەوتووە، ئەوانەی دەستبەرداری گۆشت خواردن بوونە و وازیان لێھێناوە مێشکۆڵەیان رووی لە بچووکبوونەوە و کزی کردووە.

شارەزایان ھۆشداریان داوە کە کورتھێنانی ڤیتامین B١٢ لە جەستەدا دەبێت ھۆی درووستبوونی کاریگەری مەترسیدار لەسەر مێشکی مرۆڤ و گرفت لە کۆئەندامی دەمارەخانە درووستدەکات و لە بارەی خوێنیشەوە مرۆڤ تووشی کەمخوێنی دەکات.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 8413جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad