English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
نوێترین چارەسەری شێرپەنجە ئاشكرا ده‌كرێت
2017-01-05 [10:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


توێژەرانی ئەمریکی لە رێگەی خەپلەی ئێجگار بچووکی نانۆ، راھێنان بە کۆئەندامی بەگری جەستە دەکەن تاکو خانە شێرپەنجەییەکان قەلاچۆبکات، ئەوێشی بەپێی ھەواڵی پۆرتاڵی زانستیی ساینس ئەلێرت.

توێژەرانی زانکۆی میشیگان لە ئەمریکا دیسکی بچووکیان درووستکردووە بە قەبارەی تەنیا ١٠ نانۆمەتر (یەک نانۆمەتر = یەک لەسەر ملیۆنی میللیمەترێک) کە ھەریەکەیان لە پێکھاتەیەکی وردتر پێکھاتوون.

لە پێکھاتەی ئەو دیسکە بچووکانەدا، ئەو گۆڕانکارییانە بەشێوەی دەستکرد خراونەتەڕوو کە لە خانە شێرپەنجەییەکاندا ھەن. ھەر خانەیەکی شێرپەنجەیی کۆمەڵێک گۆڕانکاریی جینی تێدان کە لە خانە ئاساییەکان نییە.

کاتێک دیسکەکان دەخرێنە جەستەوە، کۆئەندامی بەرگری رایاندەگرێ و دەیانپشکنێ و بە گۆڕانکارییەکان ئاشنادەبێ. ئەو ئاشنابوونەی کۆئەندامی بەگری وادەکات ھەر خانەیەکی شێرپەنجەیی لە جەستە ھەبن، بکەونە بۆسەی کۆئەندامەکەوە و قەڵاچۆ بکرێن.

رێگا نوێیەکە لەسەر مشک تاقیکراوەتەوە و توێژەرانی ئەمریکایی دەڵێن ئەجامەکان دڵخۆشکەرن. دواتر لەسەر ئاژەڵی گەورەتر تاقیدەکرێنەوە و دوای تەواوکردنی قۆناخە ستانداردە زانستییەکان، ئەگەر ئەنجامەکان ھەروا ئومێدبەخش بوون، ئەوە لە مرۆڤیشدا دەخرێنەکار.

شێرپەنجە یەکێکە لە گرفتە باوە تەندروستییەکان و زۆرکات کوشندەیە. لە وڵاتێکی وەک ئەمریکا ١٤.٥ ملیۆن کەس ھەن کە ئێستا لە ژیانن و پێشووتر شێرپەنجەیان ھەبووە، پیشبینیشدەکرێ ھەر لەو وڵاتە ئەمساڵ ١٣ ملیۆن حاڵەتی نوێی شێرپەنجە تۆماربکرین.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 3418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad