English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆیی.. ڕیاڵ مەدرید خراپ سیڤییای تێکشکاند
2017-01-05 [10:31 AM]

ZNA – ھەولێر


لە یارییەکانی جامی شای ئیسپانی و لە قۆناغی ١٦ و لە یاریی چووندا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ناو یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ  بە بێ ئامادەبوونی رامۆس و رۆناڵدۆ و بەیڵ و بنزێمە و پیپێ و ڤازکویز و کۆڤاسیچ، میوانداری یانەی سیڤییای کرد.
 
یانەی شاھانە لە تایمی یەکەمدا ئاستێکی باشیان پێشکەشکرد و سێ گۆڵی یەک لەدوای یەکیان لە ڕیگای جەیمس ڕۆدریگێز دوو گۆڵ و ڤارانەوە لە خولەکەکانی ١١ و ٢٩ و ٤٤دا تۆماریان کرد و ئەو تایمە کۆتاییھات.
 
لە تایمی دووەمدا ھەردوو یانە چەندین ھێرشیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکە بە ئەنجای سێ گۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی شاھانەکان کۆتاییھات.
 
بەم ئەنجامەش یانەی ڕیاڵ مەدرید خۆی لە قۆناغی ھەشت نزیککردەوە، یاریی داھاتووش ھەفتەی داھاتوو لە ناو یاریگای سیڤییا بەڕێوەدەچێت.





ئەم هەواڵە 2509جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad