English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌به‌رچی برسێتی زیرەکت دەکات
2017-01-05 [10:38 AM]

ZNA - هه‌ولێر


زانایان ھەر لە دێرزەمانەوە گریمانەی ئەوەیان کردووە، برسێتی و کەمخواردن دەستەبەری تەندرووستییەکی باش بۆ مرۆڤ دەکەن و یارمەتی دەزگای بەرگری جەستە دەدەن، لێکۆڵینەوە نوێیەکانی بواری پزیشکیش ھەمان ئەنجامیان سەلماندووە.

گۆڤاری (Neuron) بڵاویکردووەتەوە، کە ژمارەیەک لە زانایانی بواری پزیشکی چەند توێژینەوەیەکیان لە بارەی کاریگەری برسیبوون لەسەر دەمارەخانەی کرمی میوە و مێش کردووە و دەرکەوتووە، برسێتی و کەمی گەرمۆکەکان کاریگەرییەکی خێرایان لەسەر کارکردنی  خانەدەماری کرم ھەیە و ئەو کاریگەرییەش دەبێتە ھۆی نوێبوونەوەی پەیوەندی تۆڕی دەمارەخانە.


توێژینەوە زانستییەکان ئەوەشیان دەرخستووە، برسێتی لە دوای سێ کاتژمێر دەبێتە ھۆی خاوکردنەوەی چالاکی دەمارەخانە بۆ نیوە.

سەبارەت بە میکانیزی سوودوەرگرتن لە برسێتی بە نسبەت کاری دەمارەخانەوە لە جەستەدا، زانایان دەڵێن: ئەو پرسە ھەندێکجار جیاوازی ھەیە. ھەندێک دەپرسن چوون خاوبوونەوەی کارکردنی دەمارەخانە سوودی بۆ دەمارەخانە و جەستە ھەیە. کارەکە زۆر لەوە ئاسانترە کە پێشبینی دەکرێت. توێژینەوەکان دەریانخستووە، برسێتی جەستە ناچار دەکات میکانیزمی کارکردنی خاو بکاتەوە.

 

جەستە دەیەوێت وزەی دەستکەوێت. ئەمەش وا لە دەمارە خانە دەکات چالاکی کەمبکاتەوە. بەو ھۆیەوە دەمارەخانە پشوو وەردەگرێت و دەرفەتی ئارامبوونەوە و خۆئامادەکردن بۆ چالاکی نوێی بۆ دەڕەخسێت.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 9955جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad