English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا راوێژکارە سەربازیەکانی لە عێراق زیاد دەکات
2017-01-05 [11:03 AM]

ZNA- ھەولێر


رl گوتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش رایدەگەیێنێت، بە مەبەستی خێراترکردنی پێشڕەوی ھێزە عێراقییەكان لە موسڵ هێزە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانان ھێرشەکانی خۆیان بۆ سەر پێگەکانی داعش چڕکردووەتەوە، ژمارەی راوێژكارە سەربازییەكانى ئەمریكاش لە عێراق بۆ دوو هێندە زیادكراوە . 

لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش لە عێراق و سووریا، جۆن دۆریان، گوتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا بە رێگەی ڤیدیۆکۆنفرانس لە بەغداوە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانانی لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکای دایەوە. له‌باره‌ی به‌شداریی هێزی وڵاته‌كه‌ی لە شەڕی موسڵ، دۆریان ئاشكرای كرد "ژمارەی ئەو یه‌كه‌ سه‌ربازییانه‌ی پاڵپشتی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی موسڵ لە دەستی داعش دەکەن، بۆ دوو ھێندە زیادکردووە". 

دۆریان راشیگەیاند،‌ بەمەبەستی پاڵپشتی تاکتیکی و راھێنان ژمارەی راوێژكارە سەربازییەکانیان زیادکردووە.  جۆن دۆریان ئاماژەی بەوەكرد، 450 سەربازيان (کە لە یەکەکانی ھێزی تایبەت و شارەزایانی ھەواڵگری و ئەندازیاران پێکھاتوون) رەوانەی ناوچەکە کردووە و ئەوەش ژمارەی سەربازانی خۆیان لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵ دوو ھێندە کردووە. گوتیشی "ئەم کارە بەمەبەستی پشتیوانی لە ھەنگاوی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکەی دوو ھەفتە پێش ئێستا ئەنجامدراوە".   





ئەم هەواڵە 7039جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad