English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ڕۆژنامەیەکی بەریتانی: ئەگەری هێرشی کیمیایی داعش بۆ سەر بەریتانیا لەئارادایە
2017-01-05 [02:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سەرچاوەیەک لە حکومەتی بەریتانیا ئاشکرای کرد کە مەترسیی ئەنجامدانی هێرشی داعش بۆسەر وڵاتەکەیان بە چەکی کیمیایی لەئارادایە.

بێن واڵاس، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی بەریتانیا بە ڕۆژنامەی ساندەی تایمزی وڵاتەکەی وت کە نیگەرانن لەوەی تێکشکاندنی داعش لە عێراق و سووریا ببێتە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی بەریتانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.

ئەوەشی وت کە داعش مەبەستییەتی ژمارەیەکی زیاتر لە هاووڵاتییان بکوژێت، بۆیە هیچ بەربەستێکیان نییە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەدژی هاووڵاتیانی سڤیل.

لەلایەکی دیکەوە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا هۆشداری دا کە تیرۆری ڕێکخراوە توندڕەوەکان گەورەترین مەترسین بۆ سەر ئەڵمانیا. ڕۆژنامەی تلگراف پەیامەکەی ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیای گواستەوە کە ڕایگەیاندبوو تیرۆری رێکخراوە توندڕەوەکان گەورەترین تاقیکردنەوەیە ڕووبەڕووی ئەڵمانیا بووەتەوە و بەڵێنی دا چارەسەری دۆخی ئەمنیی وڵاتەکەی بکات.





ئەم هەواڵە 1864جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad