English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
نیویۆرک تایمز‌: کاره‌ساتی بێ ئاویی له‌ دیمه‌شق سه‌رهه‌ڵده‌دات
2017-01-05 [02:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


به‌پێی ڕاپۆرتێکی نیویۆرک تایمز، دانیشتووانی دیمه‌شق و ده‌وروبه‌ری که‌ ژماره‌یان ٥.٥ ملیۆن ده‌بن ئێستا هێنده‌ی له‌ خه‌می بێ ئاویدان، ده‌نگوباسی شه‌ڕیان له‌بیر نه‌ماوه‌. 

ڕاپۆرته‌که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات، که‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ شێره‌ی ئاوه‌کان له‌ دیمه‌شق و ده‌وروبه‌ری وشک بوونه‌ته‌و ه‌و خه‌ڵکی له‌ نزیک بیره‌کان ڕیزی نۆره‌ی درێژیان به‌ستووه‌ تا ده‌به‌یه‌ک پڕ له‌ ئاو بکه‌ن.

ڕاپۆرته‌کەی نیویۆرک تایمز‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات ئه‌م بێ ئاوییه‌ی دیمه‌شق له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕه‌ وه‌ک چۆن به‌ هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه‌ سه‌دان هه‌زار که‌س کوژران و نیوه‌ی دانیشتووانی وڵاته‌که‌ که‌ به‌ر له‌ شه‌ڕ ٢٢ ملیۆن بوون ئاواره‌ بوون 

ده‌ڵێ؛ ئاوی پایته‌خت که‌ له‌ ژێر کۆنترۆڵی ڕژێمی ئه‌سه‌ددایه‌ له‌ دۆڵی به‌راده‌وه‌ دێت، ئێستا ئه‌و دۆڵه‌ له‌ ژێر ده‌ستی ئه‌و چه‌کدارانه‌دایه‌ که‌ ده‌یانه‌وێ ڕژێمی ئه‌سه‌د بڕووخێنن.





ئەم هەواڵە 1732جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad