English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئه‌مریكا یه‌ك ملیار دۆلار قه‌رز ده‌داته‌ عیراق
2017-01-05 [03:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


عیراق ئه‌مڕۆ گرێبه‌ستێكی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا واژۆكرد بۆ گره‌نتی‌ پێدانی‌ قه‌رزێكی‌ سیادی‌ به‌بڕی‌ ملیارێك دۆلار، ئه‌وه‌ش پاش جێبه‌جێكردنی‌ چه‌ند چاكسازییه‌كانی‌ ئابوری‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌.

فازڵ نه‌بی‌ بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی عیراق له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌دوای‌ ئیمزاكردنی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ رایگه‌یاند، قه‌رزه‌كه‌ وه‌كو سه‌نه‌ده‌ كه‌ له‌ بازاڕه‌ داراییه‌كانی‌ جیهان وه‌رده‌گیرێت و په‌یوه‌ندیان به‌ قه‌رزه‌كانی‌ سندوقی‌ دراوی‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ نییه‌ و وتیشی‌: ئیمزاكردنی‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ هه‌نگاوی‌ یه‌كه‌مه‌ بۆ توانای‌ گه‌یشتنی‌ عیراق به‌ بازاڕه‌ داراییه‌ جیهانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ دوای‌ پابه‌ندبوون به‌ داواكایی و پێداویستییه‌ یاساییه‌كان و فازڵ نه‌بی‌ ئاماژه‌یش به‌وه‌كرد، ئه‌و قه‌رزه‌ بوار بۆ عیراق ده‌ڕه‌خسێنێت كه‌ پابه‌ند بێت به‌جێبه‌جێكردنی‌ داواكارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ گه‌لی‌ عیراق و به‌شێوه‌یه‌كی‌ وردیش به‌رده‌وام بێت له‌شه‌ڕی‌ دژی‌ داعش.

لای‌ خۆشیه‌وه‌، نوێنه‌ری‌ ئه‌مریكا بۆ ئیمزاكردنی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ رایگه‌یاند، ئه‌مریكا خۆشحاڵه‌ به‌ ئیمزاكردنی‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ له‌گه‌ڵ عیراق، جێبه‌جێكردنی‌ چاكسازییه‌كان وایكردووه‌ عیراق بچێته‌ پێگه‌یه‌كی‌ باشه‌وه‌.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، ئه‌مریكا پابه‌ند ده‌بێت بۆ هاوكاریكردنی‌ عیراق تا ئابورییه‌كی‌ گه‌شه‌سه‌ندووی‌ هه‌بێت ئه‌و رێككه‌وتنه‌ وه‌به‌رهێنانێكه‌ بۆ داهاتووی‌ عیراق و ئه‌مریكا دڵخۆشه‌ كه‌ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی‌ بۆ گه‌لی‌ عیراق ره‌خساندووه‌.





ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad