English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرۆپێکی عەرەبی ئێرانی رایگەیاند، دوو بۆڕیی نەوتی ئەم وڵاتەی تەقاندووەتەوە
2017-01-05 [05:58 AM]

ZNA- هەولێر


گروپێکی سەربەخۆییخوازی عەرەبی باشووری ئێران رایگەیاند: لەم هەفتەیەدا دوو هێڵی بۆڕیی نەوتی پارێزگای خووزستانیان تەقاندووەتەوە.

 

گروپێک بە ناوی "سوپای عەرەبی رزگاریخوازی ئەهواز" ، لە ماڵپەڕی خۆیدا رایەنگەیاندووە: لقی چەکداری ئەم گرووپە رۆژی ٣ی ئەم مانگە لە نزیک شارۆچکەی "ئوومیدییە" و بەندەری "دەیلەم"ی پارێزگای خوزستان، دوو بۆڕیی گواستەنەوەی نەوتیان تەقاندووەتەوە و بەڵێنیی داوە لە ساڵی ٢٠١٧دا هێرشەکانی بۆ سەر دامەزراوەکانی حکومەت چڕتر دەکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە سەلمان سامانی، گوتەبێژی وەزارەی نێوخۆی ئێران ئەم هەواڵەی بە درۆ خستووەتەوە.

پاریزگای بەنەوت دەوڵەمەندی خووزستان کە زۆربەی دانیشتووانی عەرەبن، ناوەندەکەی شاری ئە‌هەوازە و دەکەوێتە باشووری ئێران و هاووسنووری عێراق و وڵاتانی باشووری کەنداوە.





ئەم هەواڵە 1870جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad