English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
نرخی نەوت 57 دولاری تێپه‌راند
2017-01-05 [08:34 AM]

​ZNA- هەولێر


ئاژانسی ڕۆیتەرز، لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردوەتەوە کە وڵاتی سعودییە دەستیکردوە بە گفتوگۆ بۆ دانانی پلان ‌و تاوتوێکردنی سیناریۆکان بەمەبەستی کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەمانگی شوباتی ئەمساڵەوە بەپێی ڕێکەوتنەکەی رێکخراوی ئۆپیک.

ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی‌ سعودیه‌ بوه‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی‌ نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا، هەر بەرمیلێکی نەوتی خاوی برینت کاتژمێر حه‌وت-ی‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ بە 57 دۆلار و نۆ سه‌نته‌، به‌و نرخه‌ش هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی‌ برێنت ئه‌مڕۆ 60 سه‌نت به‌رزبونه‌وه‌ی‌ تۆماركردووه‌.

هەروەها بەهەمان شێوە نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکاش بەرزبووەتەوەو نرخی هەر بەرمیلێک 53 دۆلار و 84 سه‌نته‌ و 58 سەنت زیاترە لەنرخەکەی پێشووتری.

وڵاتی سعودیە کە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لەناو رێکخراوی ئۆپیکدا، لەرێکەوتنەکەدا لەسەر ئەوە رازی بوو کە 486 هەزار بەرمیلی رۆژانە لەبڕی هەناردەکەی کەمبکاتەوە لەکاتێکدا ئەو وڵاتە لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا رۆژانە زیاتر لە10.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد.





ئەم هەواڵە 10978جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad