English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
رێكخراوه‌كان به‌چڕی له‌ كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه‌ هاوكاری ئاواره‌كان ده‌كه‌ن
2017-01-05 [10:01 AM]

​ZNA- هەولێر


به‌هۆی زۆری ژماره‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی له‌كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه‌دا (دیبه‌گه‌1و2 و ترانزێت و یاریگا) نیشته‌جێكراون، فشارێكی زۆری له‌سه‌ر رێكخراو و ده‌زگا خێرخوازییه‌كان دروستكردوه‌ له‌ڕووی هاوكاریكردنیان و دابینكردنی پێداویستیه‌ زستانییه‌كان، له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كاندا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ژماره‌یه‌ك رێكخراو و ده‌زگای میری هه‌ڵمه‌تی هاوبه‌ش و جۆراوجۆریان ده‌ستپێكردووه‌. 

رێكه‌وتی 5/1/2017 له‌درێژه‌ی دابه‌شكردن و به‌هاناوه‌چوونی خێزان و كه‌سه‌ ئاواره‌كانی سنوری پارێزگای نه‌ینه‌واو ده‌وروبه‌ری له‌ كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه‌، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی UNHCR و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق و رێكخراوی MOMD له‌ چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی جیادا دۆشه‌ك و به‌تانی و پێداویستی پاكوخاوێنی و جلیكان و خاولی و حه‌سیر و پێداویستی چێشتخانه‌و پارسێلی خۆراكیان به‌سه‌ر 1029 خێزانی ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی ناو دیبه‌گه‌و 32 كه‌سدا دابه‌شكرد.





ئەم هەواڵە 3967جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad