English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئارد بۆ نانه‌واخانه‌ی كه‌مپی گه‌رماوا دابین ده‌كرێ
2017-01-05 [10:04 AM]

​ZNA- هەولێر


به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی نانی گه‌رم بۆ ئاواره‌كانی كه‌مپی گه‌رماوا له‌ سنوری پارێزگای دهۆك كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئاواره‌ی عێراق، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی ئارد بۆ نانه‌واخانه‌ی كه‌مپێك دابین ده‌كات. 

رێكه‌وتی 5/1/2017 پاش ئه‌وه‌ی نانه‌واخانه‌ی كه‌مپی گه‌رماوا كه‌ تایبه‌ت بوه‌ به‌ دروستكردنی نانی گه‌رم بۆ ئاواره‌كانی شاری موسڵ و ده‌وروبه‌ری كه‌ ئێستاكه‌ نزیكه‌ی 1200 خێزانی تێدا نیشته‌جێكراوه‌، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی هه‌ستا به‌ دابینكردنی 6 ته‌ن و نیو ئارد بۆ نانه‌واخانه‌كه‌ی كه‌مپه‌كه‌. 

شایانی باسه‌ ئه‌م نانه‌واخانه‌یه‌ پێشتر له‌لایه‌ن رێكخراوێكی دیكه‌وه‌ ئه‌ركی دابینكردنی ئاردی له‌ ئه‌ستۆگرتبوو و ماوه‌یه‌ك بو نانه‌واخانه‌كه‌ به‌هۆی نه‌بونی ئارده‌وه‌ له‌كاركه‌وتبو، پاش ئه‌وه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاگاداركرایه‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ ئارد بۆ نانه‌واخانه‌كه‌ی كه‌مپی گه‌رماوا دابینكرا.





ئەم هەواڵە 7402جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad