English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
منداڵی سنوری نه‌ینه‌وا جلوبه‌رگی زستانه‌ وه‌رده‌گرن
2017-01-05 [10:05 AM]

​ZNA- هەولێر


له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی جلوبه‌رگی زستانه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكی دانیشتوی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا، له‌ هه‌ڵمه‌تێكی تردا جلوبه‌رگی منداڵانیان به‌سه‌ر 760 منداڵی 4 گوندی ئه‌و سنوره‌ و 349 منداڵی كه‌مپی قه‌یماوادا دابه‌شكرد. 

رێكه‌وتی 5/1/2017 له‌میانی گرنگیپێدان به‌ منداڵانی ئاواره‌و ئه‌و خێزانانه‌ی له‌سنوری پارێزگای نه‌ینه‌واو گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریدا نیشته‌جێن، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی unicef چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی دابه‌شكردنی جلوبه‌رگیان ده‌ستپێكرد، له‌و میانه‌شدا له‌ 380 منداڵی دوو گوندی سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا و هاوكات 200 منداڵی گوندی تلیابس و 180 منداڵی تری گوندی نجموك جلوبه‌رگی زستانه‌یان وه‌رگرت. 

هه‌ر هه‌مان رۆژ له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كاندا 349 منداڵ له‌ كه‌مپی قه‌یماوا به‌پێدانی جلوبه‌رگی زستانه‌ هاوكاریكران. 

جێی ئاماژه‌پێدانه‌ له‌ وه‌رزی زستاندا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی unicef له‌ سنوری پارێزگای موسڵ و چیای شه‌نگال و ژماره‌یه‌ك شارو ناوچه‌و گوندی ده‌وروبه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنی پارسێلی جلوبه‌رگیان به‌سه‌ر منداڵاندا ده‌ستپێكردوه‌و هه‌ڵمه‌ته‌كانیش درێژه‌ی ده‌بێت.





ئەم هەواڵە 2461جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad