English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دامەزراوە ئەمنییەکانی ئەمریکا راپۆرتێکی نهێنی لەبارەی هێرشی ئینترنێتی رووسیا دەدەنە ئۆباما و دۆنالد ترەمپ
2017-01-05 [11:47 AM]

ZNA- هەولێر


بەڕێوەبەرانی دامەزراوە ئەمنییەکانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی پرسیار و وڵامی کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رایانگەیاند: لە ساڵانی رابردوودا هێرشی ئینترنێتیی حکومەتی رووسیا بۆسەر ئەمریکا زیادی کردووە و هەروا بەردەوامە.

 

کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، رۆژی پێنجشەممە لە بارەی هێرشی ئینترنێتیی روسیا بۆسەر بانگشەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک‌کۆماری ئەمەیکا بە بەشداریی بەڕێوەبەرانی دامەزراوە ئەمنییەکان کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا.

ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیتێدپرێس بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ئەمنیی ئەمریکا لەم کۆمیتەیەدا رایانگەیاند: بێگومان رووسیا دەستی لە پرۆژەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا وەرداوە.

جیمز کەلپەر، بەڕێوەبەری هەواڵگریی میللیی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەدا گوتی: چالاکییە ئینترنێتییەکانی رووسیا بەگشتی لە سەر کۆی گشتیی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆ‌ک‌کۆماریی ئەمریکادا کاریگەر نەبووە.

بەڕێوەبەرانی دامەزراوە ئەمنییەکانی ئەمریکا، هەروەها هوشدارییان دا کە هێرشە ئینترنێتییەکانی رووسیا بۆسەر دامەزراوەی تۆڕی پێوەندییە بنەڕەتییەکانی ئەمریکا مەترسییەکی گەوەریە.

راپۆرتی نهێنیی دامەزراوە ئەمنییەکانی ئەمریکا، رۆژی پێنجشەممە رادەستی باراک ئۆباما کرا و روژی هەینیش دەدرێتە دۆنالد ترەمپ.

 





ئەم هەواڵە 3859جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad