English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
بەیەکەوە با وڵاتمان ئـاوەدان بکەین
2017-01-06 [12:01 PM]

نووسینی: عبدالخالق بابیری



یەک وڵات .. یەک ئـاڵا .. یەک سەرۆک 
ئەو متمانە نێودەوڵەتیەی کە ئێمە بەرامبەر بەسەرۆکی کوردستان سەرۆک بارزانی دەیبینین، بریتیە لە متمانەی وڵاتە دەست رۆیشتووەکانی جیهان کە بەرژەوەندی زۆر دیاریکراویان لە ڕۆژهەلاتی ناوەراست هەیە، هەروەها متمانەی ئەو وڵاتانەی دەوروبەر کە دیسان یان بەشێک لە کوردستانیان تێداهەیە، یان بەرژەوەندی زۆریان لە کوردستان و لەعێراق و ناوچەکەداهەیە، دەوڵەتان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی پەیوەندی لەگەل یەکتر دەکەن، متمانەش لەسەر بنەمای بەرژەوەندی دروست دەکەن، بۆ ئەوەش دەبێ لایەنێک هەبێ بەرژەوەندی ئەو وڵاتانە دروست بکات و لەهەمانکاتدا پێویست دەکات لەسەرلایەنەکانی تر بەرژەوەندی لایەنەی بەرامبەر لەبەرچاووبگرن، بارزانی توانیویەتی ئەو هاوسەنگیە دروست بکا، ئەو هاوسەنگیەش هاوسەنگی میللەتی کوردە لەگەل دەوڵەتانی تری جیهان کە لەداهاتوودا دەولەتێکی لەسەر دروست دەکرێ بەناوی دەوڵەتی کوردستان .
بۆیە دەبێ ئەو لۆژیکە بمانخاتە گفتوگۆو بزوتنەوەی سیاسی و ڕۆشنبیرانی سیاسی و کەسایەتیە کۆمەلایەتیەکان کەبەشێوەی جیاجیا بەهەق بێ یان ناهەق گلەییان هەبێ لە بارودۆخی سیاسی کوردستان و یان لە ئادای حکومەت یان لەبارودۆخی ئابوری ولات دەبێ ئەوانە لەلایەک دابنێن، باوازی لێنەهینن کاری بۆبکەن، بەڵام لەڕووی چارەنووسەوە دەبێت باڵتر بیر بکەنەوەو ڕێزی ئەو متمانە نێودەوڵەتیە بگرن کە بۆ سەرۆکی کوردستان هەیە کە لەڕاستیدا متمانەیە بۆ میللەتی کورد، بەم پییە دەبێ میللەتێک گۆرەپانی یەکگرتن و کۆبوونەوەی خۆی و تێکخستنی هیزەکانی خۆی دۆزیبیتەوە لەوگۆرەپانە، کەئەوگۆرەپانە مەسعود بارزانی لێی وەستا بێت، سەرۆکێک کە بتوانێ لەگەل سەرۆکی زلهیزەکانی دانووستاندن بکات و لەگەڵیان بچیتە ڕیزی پیشەوەی بەرەکانی شەڕ و سوپایەک بەناوی کوردستان دروست بکات کە هەموو دونیا شانازی پێوە بکات، لەهەمانکاتدا دۆسیەی سەربەخۆیی چالاک بکات، وەکو ئەوەی کە دوێنێ بینیمان لەپرێس کۆنفرانسەکەدا بە سەرۆکی فەرەنسای ووت "چاومان لێیە لە قۆناغی داهاتوشدا فەرەنسا پشتیوانیمان بکات"، بێگومان ئەوە قسەیەکی روونە بۆ قۆناغی سەربەخۆییە، بەو پێوەرە هەر دژایەتیەک بۆ سەرۆک بارزانی دژایەتیکردنە بۆ یەکگرتووی کورد، هەر نوسەرێکی سیاسیش بگەڕێتەوە بۆ داخ لەدڵیەکانی خۆی و مێژووی حزبەکەی خۆی و بۆ ئەوەی کە چۆن لەبارزانی دەدات، ئەوە بیرکردنەوەیە لەوەی چۆن لەکورد بدات، لەکوردان و لەکوردستاندانیش خیانەتە، خیانەتیش دەرەنجامی تەنها دورکەوتنەوەو شەرمەزارییە لەناو میللەتێکدا کە ئەنفال کراوە، داعش ویستویەتی لەناوی ببات، ئێستا کوردستان خاوەنی سوپایەکی پیشمەرگەی قارەمانە کە دونیا هاوکاری دەکات بۆ ئەوەی ئەو سوپایە بمینیتەوەو خاوەنی سەرۆکێکی زانایە کە بەرچاووی ڕوونە بۆ داهاتووی وڵاتەکە، ئەوە دەبێ گفتوگۆیەکی نوێ بێ لەنێوان هەموومان بەهەموو ئەو جیاوازیە حزبی و سیاسی و هزرییەی کە لەکوردستاندا هەیە .





ئەم هەواڵە 5134جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad