English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتى و گورگه‌ مێش
2017-01-06 [12:11 PM]

نووسینی: دانا مەنمی


 

خۆپيشاندانه‌كانى ئه‌مرۆى سلێمانى ته‌كتيك و سيناريۆيه‌كى ترى سياسى يه‌ كه‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆران پلان داڕێژه‌رى ئه‌و گه‌مه‌ سياسييه‌ بوو كه‌ ئه‌مرۆ نمايش كرا ، شانۆگه‌رى ئه‌مڕۆى خۆپيشانده‌ران زه‌مينه‌سازييه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ رۆژانى ئاينده‌ كه‌ برياريانداوه‌ بچنه‌به‌رده‌م باره‌گاى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان ، به‌تايبه‌ت له‌به‌رده‌م باره‌گاكانى پارتى ديموكراتى كوردستاندا كێرڤى توڕه‌يي و هه‌لچوونى ده‌رونى خۆيان به‌ چه‌ند دروشمێكى كرچ و كاڵفامانه‌ ، هه‌ربه‌وعه‌قڵه‌ پۆپۆليزمى يه‌ و به‌و زمانه‌  بۆمبڕێژكراوه‌ خۆيان خاڵى بكه‌نه‌وه‌و  سوكايه‌تى  به‌ شكۆو هه‌يبه‌تى پارتى و به‌تايبه‌ت سه‌رۆك بارزانى بكه‌ن .

پارتى ديموكراتى كوردستان له‌ سلێمانى باجى گورگه‌مێش ئه‌دات ، چونكه‌ گورگه‌مێشه‌كان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن پارتى گورگه‌مێش بيت ، نه‌ك مه‌ڕ!!
گورگه‌كان له‌به‌رگى مه‌ڕدان ، هه‌م گورگن هه‌ميش گورگه‌مێش ،  به‌ڵام كه‌ڵبه‌كانيان كه‌ڵبه‌ى گورگه‌ ، په‌لامار ئه‌ده‌ن بۆرى نه‌وت ئه‌ته‌قێننه‌وه‌ ! وێستگه‌ى كاره‌باى چه‌مچه‌ماڵ ئه‌سوتێنن ! دانيشتوانى سلێمانى بئ ئاوو كاره‌با ده‌كه‌ن !
له‌ دارلمولكى بابان خاوه‌نى سئ پاريزگارن ! چه‌پڵه‌و ده‌نگ به‌ ياسايي حه‌شدى شه‌عبى ئه‌ده‌ن ! له‌ جێگه‌ى كوردايه‌تى عه‌باديمان بۆ ده‌هێنن ! بۆله‌باربردنى ئه‌زموونى سياسى و پرسى كورد ده‌ست له‌ ناو ده‌ستى ماليكى و قه‌يس خه‌زعلى و حه‌نان فتلاوى ده‌كه‌ن ! 
گورگه‌كان هه‌رگيز ماڵى نابن ، گورگه‌كان به‌ كۆمه‌ڵ هێرش ده‌به‌ن ، ده‌لورێنن ، زۆرجاريش له‌ ريگه‌ى لوراندنه‌وه‌ بانگى يه‌كترى ده‌كه‌ن ، هه‌ربۆيه‌ له‌ پايته‌ختى كوردستانه‌وه‌ گوێبيستى لوره‌ى گورگه‌كان ده‌بين !!
گورگ با خه‌لكيش هه‌راسان بكات ، به‌لام ته‌مه‌نى گورگ كه‌مه‌و زۆر ناژى .





ئەم هەواڵە 6406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad