English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
رووسیا هێزی خۆی لە سووریا کەم دەکاتەوە
2017-01-06 [03:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سوپای رووسیا بڕیاریداوه‌ ژمارەی سەربازانی لە سووریا کەم بکاتەوە هه‌روه‌ها کەشتی جەنگی فڕۆکە هەڵگری ئه‌میرال كوزنیچۆڤی لەناوچەکە دوور خستەوە.

سوپا سالاری رووسیا ڤالەری گەراسیمۆڤ رایگەیاند، له‌ ئێستاوه‌ دەستیان بە کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازانیان لە سووریا کردووە.

ئاماژەی بەوە کرد، له‌ میانی کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازاندا، کەشتی جەنگی فڕۆکەهەڵگری (Amiral Kuznetsov)یان لە ناوچەکە دوورخستۆتەوە.

فەرماندەی هێزە سەربازییەکانی رووسیا لە سووریا ئاندرێی کارتاپۆلۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە لە ماوەی ئەو دوو مانگەی کەشتی (Amiral Kuznetsov) لە کەناراوەکانی سووریا ئەرکی بەجێگەیاندووە فڕۆکەکانی سەر کەشتییەکە ٤٢٠ هێرشیان ئەنجام داوە و تیایدا ٢٥٢ ئامانجیان پێکاوە.

دوای ئەوەی لە ٣٠ کانوونی یەکەم بە رابەرایەتی رووسیا و تورکیا ئاگربەست لە نێوان حكومه‌تی ئەسەد و گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە راگەیەندرا، سەرۆکی رووسیا ڤلادمیر پوتین بڕیاریدا ژمارەی سەربازانی لە سووریا کەم بکاتەوە.

 

AA





ئەم هەواڵە 3109جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad