ZNA - هه‌ولێر به‌ر له‌وه‌ی سه‌ردانی به‌غدا بكات كه سبه‌ی شه‌ممه ئه‌نجامی ده‌دات، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بوونی هێزی توركیا له عێراق به‌گرنگ ده‌زانێت، ئه‌م دۆسیه‌یه به‌م دواییه ناكۆكی له‌سه‌ر له‌نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر بوو، پێشتر عێراق داوای له ئه‌نقه‌ره كردووه، هێزی خۆی بكێشێته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئه‌نقه‌ره سه‌رۆكی وه‌زیرانی توركیا بیناڵی یه‌لدرم رایگه‌یاند، بوونی سه‌ربازگه‌ی به‌عشیقه به پیشێلكاری بۆ سه‌ره سه‌روه‌ری خاكی عێراق دانانرێت، چونكه له میانی شه‌ڕكردن دژی داعشدا، ئێمه راهێنان به هێزه‌كان ده‌كه‌ین.
یه‌لدرم وتیشی، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق شێوازی به‌گژداچوونه‌وه‌ی هه‌ر دوو رێكخراوی داعش و په‌كه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ین.
سپۆتنیك
ئەم هەواڵە 7021جار خوێندراوەتەوە |