English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
پلەکانی گەرما له ئەوروپا دابەزینی گەوره بەخۆیەوه دەبینێت
2017-01-06 [06:00 AM]

ZNA- هەولێر


 

رێکخراوی کەشناسیی فەنلاند سەبارەت به دابەزینی پلەکانی گەرما لەم وڵاته هۆشداریی دا. به گوتەی ئەم رێکخراوه، له هەندێک ناوچەی فەنلاند پلەکانی گەرما تاکو ٤٠پله ژێر سفر دادەبەزێت.

 

ئەم دابەزینه لەگەڵ گشتگیر بوونی نەخۆشیی ئانفولانزا هاوکاته که تاکو ئێستا ٢٠کەس بەهۆی ئەم نەخۆشییەوه گیانیان لەدەست دواه.

 

له بۆسنا و هێرسک بەفر بەردەوامه و پێشبینی دەکرێت له پێنج رۆژی داهاتوودا، پلەکانی گەرما بگاته ٢٦پلەی ژێر سفر.

 

یەکەم بەفری زستانیش له ناوچه بوولەرزه لێدراوەکانی ئیتالیاش باری و پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لەو ناوچانە بگاته ١٠پلەی ژێر سفر.

 

له ئاڵمانیاش جگه له دابەزینی پلەکانی گەرما، کەناراوەکانی دەریای باڵتیک له باکووری ئەم وڵاتە رووبەڕووی تۆفان بۆتەوه و توندترین لافاویشی له ١١ساڵی رابردوو لەم ناوچانه لێکەوتۆتەوه.

 

له باشووری ئاڵمانیاش بارینی بەفرێکی زۆر، رووداوی هاتوچۆی زۆر کردووه و له ویلایەتی بایرەن له یەک رۆژدا ١٦٠رووداوی هاتوچۆ تۆمار کراوه و پلەکانی گەرما له ناوچه کوێستانییەکان گەیشتۆته ٢٠پلەی ژێر سفر.

 

سەرچاوه: euronews





ئەم هەواڵە 3448جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad