English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
چارەسەره‌سه‌رێكی نوێ ی خەمۆکی
2017-01-07 [11:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


قارچک یەکێکە لە خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە ڤیتامین و پرۆتین، ھەروەھا ماددەی (سیلوسیبین)ی تێدایە کە ماددەیەکی یارمەتی دەرە لە پارێزگاری کردن و چارەسەری خەمۆکی.

بە گوێرەی ماڵپەڕی fatafeat, قارچک لەو خۆراکانەیە کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و پرۆتین و خوێیەکان، و بە ھۆی نەبوونی کاربۆھیدرات تیایدا، بە خۆراکێکی گونجاو دادەندرێت بۆ ئەو کەسانەی کە ئارەزوو دەکەن پەرێزگاری لە کێشیان بکەن.


ھەروەھا زۆرێک لە جۆرەکانی قارچک ماددەی (سیلوسیبین)یان تێدایە، کە ماددەی یارمەتی دەرە لە چارەسەری خەمۆکی.

ماددەی  سیلوسیبین بە تەنھا بۆ چارەسەری خەمۆکی بەکارنایەت بەڵکو بۆ پارێزگاری کردن لە تووشبوون بە خەمۆکی بەکاردێت، ڕۆژانە خواردنی ٢٥ میلیگرام سیلوسیبین، یارمەتی دەرە لە نەھێشتنی نیشانەکانی خەمۆکی بۆ ماوەی ٣ مانگ، بۆ دەستکەوتنی ئەو بڕەش دەتواندرێت ٥ دانە قارچک بخورێت.


و بە گوێرەی ماڵپەڕێ "سان"ی ئینگلیزی، ئاماندا فیلدج کە توێژینەوەیەکی ئەنجامداوە، بۆی دەرکەوتووە کە کۆمەڵێک لە نەخۆشەکانی کە تووشبوون بە خەمۆکی، پاش ئەوەی کە قارچکیان خواردنە لە ماوەی توێژینەوەکەدا، نیشانەکانی خەمۆکییان کەمبوویەوە، گەشبین بوون و چێژیان لە شتەکان وەردەگرت.

ھەروەھا بە گوێرەی ماڵپەڕی لانسیت، توێژینەوە کرا لەسەر ١٢ کەس کە تووشبوو بوون بە خەمۆکی، و ھیچ چارەسەرێکی پێشووتر کاریگەری نەبووە لەسەریان و ھەوڵی خۆکوشتنیان داوە، پزیشکان بڕێک لە ماددەی (سیلوسیبین)یان پێدان، و پاش ھەفتەیەک نیشانەکانی نەخۆشییەکە لەسەر زۆرینەی نەخۆشەکان کەمبوویەوە.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 760جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad