English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئاگاداری ئەو خۆراکانەبە
2017-01-07 [12:36 PM]

ZNA - هه‌ولێر


دوای ٢٠ ساڵ لێکۆڵینەوە لە ژەھراویبوونی جەستە، بێل مارلەر، بڕیاریداوە چیدیکە ئەم شەش خواردنە نەخوات.

بێل مارلەر دەڵێت: لە ئەنجامی توێژینەوە بەردەوامەکانی بۆی دەرکەوتووە، کە ژمارەیەک خواردن زیانیان بەسەر تەندرووستی مرۆڤ ھەیە.

لیستی خواردنەکان بە گوێرەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی مارلەر:


یەکەم: گوێچکەڵە ماسی خاو:- مارلەر، لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا زۆر نەخۆشی بۆ دەرکەوتووە، کە لە رێگەی گوێچکەڵە ماسی خاوەوە گواستراونەتەوە. بە بەراورد بە دوو دەیەی رابردووتر تێبینی کردبوون. بە رای ئەو شارەزایە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ئاوی دەریاکان جۆرە میکرۆبێکی درووستکردووە، کە لە گوێچکەڵەی خاوی ماسییدا بوونی ھەیە و دەگوازرێتەوە.


دووەم: میوە و سەوزەی زوو شۆردراوە:- مارلەر دەڵێت ھەرچەندە زوو میوە و سەوزە بشوورێنەوە جۆرێک لە دڵنیاییمان پێدەبەخشێت، بەڵام دەستاودەستکردنیان و مانەوەیان وادەکات پیس بن و بەکەڵی خواردن نەیەن و پێویست دەکات جارێکی دیکە بشوورێنەوە.

سێیەم: خواردنی سەوزە بە پیسی:- بە رای مارلەر، سەوزەکان زیاتر لە ٣٠ جۆر ڤایرۆس و پەکتریایان لەگەڵ خۆیان ھەڵگرتووە و پێویستە بەر لە بەکارھێنان و خواردن بە باشی بشوورێنەوە و بە ھۆی دڵنیانەبوونی لە پاکییان ئەو شارەزایە وازی لە خواردنی زۆربەی سەوزەکان ھێناوە.


چوارەم: گۆشتی تەواو نەبرژاو:- بۆ کوشتنی پەکتریاکانی ناوی، شارەزایان دەڵێن دەبێت گۆشت لە پلەیەکی گەرمی بەرزدا ببرژێت یاخود بکوڵێت. ئەگەر دڵنیانەبووی لە جوانبرژان و کوڵانی گۆشتەکە لێی دووربکەوەو مەیخۆ.

پێنجەم: ھێلکەی پیس و بەسەر چوو:-ھیچ دوور نییە مرۆڤ بە ھۆی خواردنی ھێلکەی بەسەرچوو تووشی ژەھراویبوون ببێت. ھەربۆیە زۆر ئاگاداری ھێلکەی بەسەرچوو بە.


شەشەم: شیر و شەربەت و گیراوەی سەر دانەپۆشراو:- ئەو گیراوانەی سەریان داناپۆشرێت دەبنە مەڵبەندی کۆبوونەوەی پەکتریا و ڤایرۆس و پێویستە ھەتا پێت دەکرێت ئەو جۆرە خواردنەوانە بەکارنەھێنیت و نەیانخۆیتەوە.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 3259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad