English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھۆکارەکانی ڕووتانەوەی قژی ئافرەتان
2017-01-07 [12:40 PM]

ZNA - هه‌ولێر


قژ ڕوتانەوە تەنھا ڕووبەڕوی پیاوان نابێتە بەڵکو ئافرەتانیش دەگرێتەوە،لەئامارە نوێیەکاندا دەرکەوتوە کە لەھەر چوار ژن ، ژنێک ڕوبەڕوی کەچەڵی دەبێتەوە.

ھۆکاری ئەو ڕووتانەوەیەش دەگەڕێتەوە بۆ ماندوبونی دەروونی کە یەکێکە لەھۆکارە سەرەکیەکان بۆ لەدەستدانی قژ، لەتوێژینەوەکاندا دەرکەوتوە نیشانەی دوەم پەیوەندی بە ژیانی ھاوسەرگیرییەوە ھەیە چونکە جیابونەوە یاخود لەدەستدانی ھاوبەشی ژیان پێدەچێت ببیتە ھۆی وەرینی قژی ءافرەتان.

ھەروەھا نەشتەرگەری و لەدەستدانی کێش و بەکارھێانی دەرمانی زۆر، چۆنیەتی گرنگیدان بە قژەکە، دەرکەوتوە لە٣٠% ژنان قژیان لەدەست دەدەن بەھۆی بەکارھێنانی مادە کیمیاییەکان و داھێنانی قژ بەشێوەیەک کە زیان بە قژەکە بگەیەنێت.

بۆ پاراستنی قژ لەوەرین پێویستە وشککەرەوەی قژ لەسەر پلەیەکی گەرمی کەم بەکاربھێنرێت و نابێت پلەی گەرمی زۆر بەر قژ بکەوێت لە دوو بۆ سێ جار لەھەفتەیەکدا، ئەوە جگە لەدورکەوتنەوە لەھەموو ئەو گیراوانەی پێکھاتوە لەمادەی ئەلەمۆنیا.

لەلایەکی ترەوە توێژینەوەکە باس لەوەدەکات کە خواردنەوەی کھولیەکان و جگەرە کێشان ئەوانیش بەشدارن لەڕوتانەوەی قژی ئافرەتان.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 9157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad