English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
دواین زانیاری لەبارەی ھێرشبەرەکەی ئیستەنبوڵ ئاشکرا دەکرێت
2017-01-07 [01:15 AM]

ZNA – ھەولێر


بەپێی دوایین زانیاری لەبارەی ئەنجامدەر‌ی ھێرشەکەی سەری ساڵی نوێ لە ئیستانبوڵ کە بە ھۆیەوە ٣٩ کەسی کوژران، ئەندامی شانەی ئوزبەکە و لەو شانەیە پلانی ھێرشەکە دارێژراوە.

میدیاکانی تورکیا ئەنجامی لێکۆڵینەوەی دەزگا ھەواڵگری و ئەمنییەکانی وڵاتەکەیان لەبارەی ناسنامەی ئەنجامدەری ھێرشەکەی ئیستانبوڵیان بڵاو کردەوە کە ئەندامی داعشە و خەڵکی ناوچەی ئۆیغوری چینە.

ئەنجامدەرەکە ناسناوی ئەبو محەمەد خوراسانییە و بە ھاوکاری شانەیەکی ١٠ کەسی ئوزبەکی ھێرشەکەی ئیستانبوڵی ئەنجامداوە، پاش ئەوەی  لە شاری قونیا دەچێتە ئیستانبوڵ، ئەو شانەیە چەک و یارمەتی لوجستی بۆی دابین دەکەن.

پاش دەستگیرکردنی ١٥ کەس، ژمارەی ئەو کەسانە بەھۆی پەیوەندی بەم ھێرشە دەستگیر کراون گەیشتووەتە ٢٥ کەس.

لە یەکەم کاتژمێرەکانی سەری ساڵی نوێی ٢٠١٧، ھێرشکارێک بە چەکێک کە سوپای تورکیا ئەم چەکەی ھەیە ھێرشی کردە سەر بەشدارانی ئاھەنگی سەری ساڵ لە یانەیەکی شەوانە لە ئیستانبوڵ بەھۆیەوە ٣٩ کەس کوژران و نزیکەی ٧٠ دیکەشی بریندار بوون، ٢٤ لە کوژراوەکانی ھاووڵاتانی وڵاتانی عەربین و سێ لەوانیش خەڵکی ھەرێمی کوردستانن.

 





ئەم هەواڵە 4927جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad