English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند گەڕەکێکی تر لەموسڵ کۆنتڕۆڵکرایەوە
2017-01-07 [02:28 AM]

ZNA – ھەولێر


ئەمرۆ شەممە ھێزەکانی عێراقی نەخۆشخانەی سەلام و کۆلیژی پزیشکی و چەند ناوچەیەکی دیکەیان لەلای چەپی موسڵ کۆنترۆڵکردەوە.

 فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی (واھاتین نەینەوا) فەریق روکن عەبدولئەمیر رەشید یارڵڵا  لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا-ی سەر بە پۆلیسی فیدرالی نەخۆشخانەی سەلام، کۆلیژی پزیشکی و نەخۆشخانەی شیفا-یان کۆنترۆڵکردەوەو، ئاڵای عێراقیان لەسەر باڵەخانەکانیاندا ھەڵکرد.

نەخۆشخانەی سەلام، بە یەکێک لە پێنج نەخۆشخانە گەورەکەی موسڵ دادەنرێت، سەرەتای مانگی رابردوو ھێزەکانی عێراقی چوونە نێو نەخۆشخانەکە و بەڵام دووچاری شکست و زیانێکی گەورەی گیانی و ماددی ھاتن بە دەست چەکدارانی داعش.

فەرماندەکە گوتی: ھەر ئەمڕۆ ھێزەکانی دژەتیرۆر گەڕەکی غوفرانیان لە باکووری گەڕەکی وەحدە کۆنترۆڵکردووەتەوە و ئاڵای عێراقیان لەسەر ھەڵکرد.

ھەروەھا دەڵێت ھێزەکانیان دەستیان بەسەر بارەگای فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنەوە، ناوەندی پەیوەندییەکان و دوو بەندیخانەی داعشدا گرتووە.





ئەم هەواڵە 6871جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad