English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئه‌گه‌ری داڕوخانی به‌نداوی موسڵ، دوای یه‌ك كاتژمێر موسل و سێ ڕۆژیش به‌غدا نقوم ده‌كات
2017-01-07 [03:28 AM]


دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌نداوی موسڵی كرد و راپۆرتی به‌رپرسان و كه‌سانی هونه‌ری و ئه‌ندازیارانی خوێنده‌وه‌، رۆژنامه‌نوس دیكسته‌ر قیلكنز راپۆرتێكی نووسی و تێدا هۆشداری ده‌دات له‌‌ ئه‌گه‌ری داڕوخانی به‌نداوی موسڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار به‌رپرسانی عێراقی و شاره‌زایانی بیانی هۆشداریان دا له‌وه‌ی به‌رده‌وام درز له‌ ژێره‌وه‌ی به‌نداوه‌كه‌ی دروست ده‌بێت و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌ هه‌ر كاتێك بته‌قێته‌وه‌.

دیكسته‌ر قیلكنز به‌ "CNN"ی راگه‌یاند، ره‌وشی ئه‌وێ له‌ شێتانه‌ ده‌چێت، به‌نداوێكمان هه‌یه‌ به‌ درێژی دوو میل و به‌رزی 400 پێ و له‌ دواوه‌یدا 11 ملیار مه‌تر سێگۆشه‌ ئاو هه‌یه‌، له‌ ده‌ریاچه‌یه‌كی زه‌به‌لاح ده‌چێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌نداوه‌ ته‌قیه‌وه‌ كه‌ مه‌ترسی داروخانی زۆره‌، ئه‌وه‌ی رووده‌دات سۆناییه‌كی گه‌وره‌یه‌ به‌ دووری 100 میل هه‌موو شتێك نقوم ده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له‌ موسڵ دوو ملیۆن كه‌س ده‌ژین، له‌ماوه‌ی كاتژمێرێك به‌به‌رزی 80 پێ "24 مه‌تر" نقومی ئاو ده‌بن، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ناتوانرێت ئه‌و شاره‌ چۆڵ بكرێت و خه‌ڵكه‌كه‌ی رزگار بكرێن، ئه‌و سۆنامییه‌ی دروست ده‌بێت هه‌موو شتێك له‌ناو ده‌بات، له‌ ماوه‌ی سێ رۆژیش ده‌گاته‌ به‌غدا، به‌لانی كه‌م به‌غدای پایته‌خت كه‌ شه‌ش ملیۆن كه‌سی تێدایه‌، ده‌كه‌وێته‌ ژێر چوار مه‌تر ئاو، به‌هۆیه‌وه‌ به‌رزی ئاستی ئاو زۆربه‌ی باڵه‌خانه‌كان نقوم ده‌كات.

فلیكنز ئه‌وه‌شی خسته‌روو، فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پڕی ئاو ده‌بێت، فڕۆكه‌كانی هه‌ڵگری یارمه‌تییه‌كان ناتوانن بنیشنه‌وه‌، كاتێك ئه‌و رووداوه‌یان له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر پیاده‌كرد، ئه‌نجامه‌كه‌ی شۆكهێنه‌ر بوو، به‌شێوه‌یه‌ك له‌نێوان ملیۆن یاخود ملیۆن و نیوێك كه‌س به‌هۆی لافاوه‌وه‌ ده‌مرن.

 

 





ئەم هەواڵە 15433جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad