English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەواوی زانیارییەکان لەسەر یارییەکانی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان 
2017-01-07 [04:13 AM]

 ZNA- ھەولێر 


رۆژانی پێنجشەممە و ھەینی یارییەکانی ھەفتەی یەکەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان بۆ تۆپی پێی ئەنجامدرا، کە تیاییدا لەم ھەفتەیە چەند ئامارێک تۆمارکرا.


- لەم ھەفتەیە کەمترین گۆڵ تۆمارکراوە لە کۆی شەش یاری تەنیا (٤) گۆڵ تۆمارکراوە.
- یاریزانی یانەی دھۆک وەلید سەلمان دوای ئەوەی توانی گۆڵ بۆ یانەکەی بەرانبەر یانەی ھەولێر تۆمار بکات ھاتە پێشەنگی گۆلکارانی خولەکە بە تۆمارکردنی ٤ گۆڵ.
- لەم ھەفتەیە دوو لێدانی سزا ھەژمار کرا، لە یاری ئارارات و شێروانە، عەبدولقادر تەھا یاریزانی پیشەگەری ئارارات لێدانی سزای لە دەستدا لە بەرانبەردا پیشەگەری نێجیری بنجامین ئۆکۆباجی لە خولەکی ٩١ توانی بە لێدانی سزا گۆڵی سەرکەوتن بۆ یانەکەی تۆماربکات.
- لە کۆی شەش یاری تەنیا لە دوو یاری سەرکەوتن تۆمارکراوە و لە چوار یاری یانەکان یەکسانبوون، کە سێ یاری بە بێ گۆڵ یەکسانبوو.
- لەم ھەفتەیە تەنیا یەک یاریزانی پیشەگەر گۆڵی تۆمارکرد، ئەوەیش پیشەگەری نێجیری بنجامین ئۆکۆباجی یاریزانی یانەی کەرکووک بوو.
- لەگەڵ تەواوبوونی یارییەکانی ئەم ھەفتەیە سەفوان عەبدولغەنی راھێنەری یانەی گارە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە یانەکەی کرد بووە پێنجەم راھێنەر تا ئێستا لە ئەرکی راھێنەرایەتی یانەکەی بەردەوام نەبوون.
- لە کۆی چوار گۆڵی ئەم ھەفتەیە گۆڵێک بە لێدانی سزا تۆمارکرا و سێ گۆڵی تر بە لێدانی شووت لە ناوچەی سزا تۆمارکرا.
- لەم ھەفتەیە لە کۆی چوار گۆڵ یەک گۆڵ لە گێمی یەکەم تۆمار کرا و سێ گۆڵ لە گێمی دووەم تۆمارکراوە.
ئەنجامی یارییەکانی ئەم ھەفتەیە بەمشێوەیە بوو:
کۆمەڵەی یەکەم
ھەولێر - دھۆک ١-١
نەورۆز - پێشمەرگەی ھەولێر ٠-١
برایەتی - زێرەڤانی ٠-٠
ریزبەندی کۆمەڵەی یەکەم بەمشێوەیە:
١- نەورۆز ١٣ خاڵ
٢- برایەتی ١٠ خاڵ
٣- پێشمەرگەی ھەولێر ١٠ خاڵ
٤- گازی باکوور ٩ خاڵ
٥- ھەولێر ٩ خاڵ
٦- دھۆک ٦ خاڵ
٧- زێرەڤانی ٤ خاڵ
کۆمەڵەی دووەم
گارە - کەرکووک ٠-١
ھەندرێن - سیروانی نوێ ٠-٠
ئارارات - شێروانە ٠-٠
ریزبەندی کۆمەڵەی دووەم
١- کەرکووک ١١ خاڵ
٢- ئارارات ٩ خاڵ
٣- زاخۆ ٩ خاڵ
٤- ھەندرێن ٩ خاڵ
٥- سیروانی نوێ ٨ خاڵ
٦- شێروانە ٨ خاڵ
٧- گارە ٥ خاڵ


سەرچاوە / رێبین رەمزی
 





ئەم هەواڵە 2248جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad