English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ: لێدوانەکانی نوری مالیکی بەھۆی شکستەکانیەوەیە
2017-01-07 [05:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

 سەرۆکی لیستی برایەتی وپێشکەوە ژیان لەئەنجومەنی پارێزگای موسڵ گوتی، ئێمە وەکو ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ رازی نابین ھێزی پێشمەرگە لەناوچە کوردستانییەکان بکشێنەوە، لەبەر ئەوەی بەخوێن رزگاری کردوون، وناوچەی کوردستانین، وتیشی، مالیکی لەگەرانەوەی بۆ دەسەڵات شکستی ھێناوە بۆیە دەیەوێت بەو لێدوانانە جارێکی دیکە بگەرێتەوە، بەڵام ئەو خەونەی نایه‌ته‌دی.

سەیدۆ چەتۆ سەرۆکی لیستی برایەتی وپێکەوە ژیان لەئەنجومەنی پارێزگای موسڵ بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: " ئەوناوچانەی لەسنوری موسڵ لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێم ناوچەی کوردستانین وبەخوێنی ھێزی پێشمەگە لەدەستی داعش رزگارکراون ھێزی پێشمەرگە لێی ناکشێتەوە، لەبەر ئەوەی حکومەتی عێراق لەساڵی ٢٠٠٧وە ئامادە نەبووە مادەی ١٤٠جێبەجێ بکات، بۆیە لەئێستادا جێبەجێکراوە وھێزی پێشمەرگە تێیدا جێگیر کراوە وناوچەی کوردستان لەمەخمور تاوەکو دەگاتە شنگال.

سەیدۆ چەتۆ گوتیشی: ئێمە وەکو لیستی برایەتی وپێکەوە ژیان وئەنجومەنی پارێزگای موسڵ بەھیچ جۆرێک رازی نابین ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچانەی رزگاری کردووە بکشێتەوە، لەبەر ئەوەی ناوچەی کوردستانین .

سەرۆکی لیستی برایەتی وپێکەوە ژیان لەئەنجومەنی پارێزگای موسڵ ڕوونیشی کردەوە: ھۆکار ئەو جۆرە لێدوانانەی نوری مالیکی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە دوای ئەوەی لەدەسەڵات دورخراوەتەوە وشکستی ھێنا وسەرکەوتوو نەبوو ولەئێستادا حەیدەر عەبادی لەشوێنی ئەو دانراوە دەیەوێت جارێکی دیکە بەم جۆرە لێدوانانە خۆی دەربخاتەوە وجارێکی دیکە بگەرێتەوە گۆرەپانی سیاسی، بەڵام ئەو خەونەی ئەو جێبەجێ نابێت وھێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە ناکشێنەوە .

 

ھاوکار شوان





ئەم هەواڵە 2623جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad